Skip to main content

مستەفا هجرى' وەک 'لێپرسراوى گشتى' حدکا هەڵبژێردرایەوە

گۆڕینى ناوى سکرتێرى گشتى بە لێپرسراوى گشتى و دانانى جێگیر بۆى (مستەفا هجرى/ لێپرسراوى گشتى، حەسەن شەرەفى/ جێگیرى لێپرسراو)
گۆڕینى ناوى سکرتێرى گشتى بە لێپرسراوى گشتى و دانانى جێگیر بۆى (مستەفا هجرى/ لێپرسراوى گشتى، حەسەن شەرەفى/ جێگیرى لێپرسراو)
posted onMarch 4, 2018
nocomment

چەند ڕۆژێکە کۆنگرەى شانزەیەمى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران کە ناوەندەکەی لە شارى کۆیەى باشوورى کوردستانە، بەڕێوە چوو و لە پاش زیاتر لە سێ ڕۆژ قسە و باس، ئەم تەوەرە سەرەکیانە کاریان لەسەر کرا و پەسەند کران:

ـ گەڵاڵەى هجرى کە زیاتر لە ساڵ و نیوێک کارى لەسەر کردبوو و لە کۆمیتەى ناوەندى قبوڵ و لە کۆنگرە لە ١١٦ ئەندامى بەشداربوو ٩٨ دەنگى پێ درا.

ـ گۆڕینى ناوى سکرتێرى گشتى بە لێپرسراوى گشتى و دانانى جێگیر بۆى (مستەفا هجرى/ لێپرسراوى گشتى، حەسەن شەرەفى/ جێگیرى لێپرسراو).

ـ هەڵوەشاندنەوەى کۆمیتەى ناوەندى و دانانى ئەنجوومەنى سیاسى کە لە ١٣ کەس پێک هاتووە (٢یان لە ئەرووپا و ١١یان لە باشوورن و هەروەها لەو ١٣ کەسە ٢یان ژنن).

ـ حەوت کەس لە ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى پێشوو خۆیان هەڵنەبژاردووە تا دواتر لە ڕێگەى لێپرسراوى گشتییەوە دەستەبژێر بکرێن بۆ 'ناوەندى کارگێڕى' کە ئەوانیش بریتى بوون لە 'محەمەد نەزیف قادرى، کاوە بەهرامى، ڕۆستەم جیهانگیرى، تاهیر مەحمودى، حەمە ساڵح قادرى، محەمەد ساحێبی، ناهید حوسەینى'.

ـ پێداگرى لەسەر خەباتى شاخ و ڕاسان کراوەتەوە.

ـ چەند کەسێک لە کۆمیتەى ناوەندى پێشوو دەنگیان نەهێناوەتەوە.