Skip to main content

ڕووبەڕوو بوونەوە قاچاخی کاڵا لە ئێران دەدرێتە دەست پاشای قاچاخ!

ڕووبەڕوو بوونەوە قاچاخی کاڵا لە ئێران دەدرێتە دەست پاشای قاچاخ!
AvaToday caption
posted onMarch 12, 2019
nocomment

 

محەمەد عەلی شاعیری، ئەندامی ئەنجومەنی کشتوکاڵی پەڕلەمانی ئیران ڕایگەیاند بە هۆی لاوازی بەڕیوەبەری لە کۆنتڕۆڵکردنی قاچاخدا، ئەرکی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قاچا‌خ دەدرێ بە سوپای پاسداران و هیوادارین بتوانن پێش بە قاچاخی کاڵا لە ئێران بگرن.

 

بە گووتەی شاعیری ئێستا ئاستی قاچاخی کاڵا بۆ دەرەوەیی سنوورەکان زیادی کردووە، گۆشت قاچاخ دەکرێت بۆ ئەودیوی سنوورەکان و بە تایبەتی بۆ عێراق و نرخەکەشی بە دۆلاری نیمایی دەخەمڵێنرێت و بە داخەوە دەبێتە بنەمای نرخی گۆشت لە ناو ئێران. پێدانی بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قاچاخ بە سوپای پاسداران لە کاتێکدایە کە سوپا بۆخۆی گەورەترین قاچاخچی ئێرانە. سوپای پاسداران بەرپرسایەتی قاچاخی نەوتی عێراقی لە ڕۆژاوای ئێران و قاچاخی مادەی هۆشبەر و گازۆلی لە ڕۆژهەڵاتی ئێران لەسەر شانە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی گەیشتووە سوپا لە مانگەکانی ڕابڕدوودا دەستی کردووە بە قاچاخی ئاژەڵ و گۆشتی سوور بۆ خاکی عێراق.