Skip to main content

خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بۆ ڕێژیم بێگانەن

ڕێژیمى ئیسلامى بە کورتیلەنامەیەک سووکایەتى بە خەڵکى کوردستان دەکات
ڕێژیمى ئیسلامى بە کورتیلەنامەیەک سووکایەتى بە خەڵکى کوردستان دەکات
کۆماری ئیسلامی بە کورتەنامەیەک وەڵامی مانگرتنی خەڵکی دایەوە
posted onMay 23, 2018
nocomment

 

داخستنی سنوورەکانی کوردستان شەست هەزار کەسی ڕاستەوخۆ بێکار کردووە و ئەمەیش کاریگەریی نەرێنى لە سەر ژیانی ٦ میلیۆن کەس داناوە.

 

دوابەدوای مانگرتنی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە بانەدا بە ترۆپکی خۆی گەیشت و بۆ ماوەی ٢٥ رۆژ دووکانداران و کاسبکارەکان وازیان لە بازرگانى خۆیان بە نیشانەی نارەزایەتی بە داخستنی سنوورەکانی نیوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان داخست، دەسەڵاتداران تەنیا لە ڕیگەی ناردنی ئەم کورتەنامەیەى کە ئێمە لە وێنەکەدا بڵاومان کردووەتەوە، بە پیر داخوازییەکانى کاسبکارانى سەر سنوورەکان و خەڵکى هەژاری کوردستانەوە هاتن.

لەو کورتەنامەیەدا کە بۆ خەڵکی بانە نێردراوە، هاتووە" هاتنی شتومەکی هاوشێوەی شتومەکی نێوخۆیی واتە دابینکردنی هەلی کار بۆ بێگانەکان و بێکاربوونی کرێکاری ئێرانی". هەر پەیوەست بەم پرسەوە، ماوەیەک بەر لە ئێستا ڕیبەری کۆمارى ئیسلامى ئێران گوتبووی: بەرپرسانی ئەمنیەتی دەبێ بە توندترین شێوە ڕوبەڕڕووی ئەو کەسانە ببنەوە کە لە ڕێگەی سنوورەکانەوە شت هاوردەی ئێران دەکەن و شەڕی ئابووری وڵات دەکەن.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێک لە دواکەوتووترین ناوچەکانی ئێرانە و کەمترین سەرمایەگوزاری لە لایەن حکومەتەوە لێکراوە، هەر ئەوەش وای کردووە خەڵکەکەی بۆ بژێوی ژیانیان ڕوو بکەنە سەر سنوورەکان و لە ڕێگەی پێشەی پڕ مەترسی کۆڵبەری و هاوردەکردنی شتومەک لە باشووری کوردستانەوە ژیانی خۆیان دابین بکەن.

لە ئێستادا حکومەت بە بیانووی گرینگیدان بە کەرتی نێوخۆی و پێشگرتن بە قاچاغ سنوورە نافەرمییەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی داخستووە.