Skip to main content

پاشەکەوتی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی ئێران ڕوو لە قڕانە

پاشەکەوتی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی ئێران ڕوو لە قڕانە
AvaToday caption
posted onFebruary 21, 2019
nocomment

 

لە کاتێکدا هەواڵی قەیرانی لەڕادەبەدەری بانکی ناوەندی بڵاو دەبێتەوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابڕدوو دەوڵەتی ڕووحانی لە بڕیاڕێکی سەیر و سەمەرەدا ئیزنی داوەتە هەر کەسێک بە هێنانی دراوی بیانی بە هەر قەبارەیک کە دەخوازێ.

 

ئەمەش بە ماناى ئەوە دێت کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دواهەمین ڕێگەیان تاقى دەکەنەوە و دوای ئەوە ئیدی هیچ ڕێگەیەکى دیکەیان بۆ نامێنێتەوە. ڕێژەی ٧٠ تۆن لە پاشەکەوتی زێڕی بانکی ناوەندی یان لە چوارچێوەی سکەدا بڵاو کراوەتەوە یاخود بۆ دابینکردنی دراوی بیانی فرۆشراوە.

لە لایەکی دیکە هەواڵی پش ڕاستکراوە هەیە کە گەڵاڵەی پالێرمۆ و cft لە کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی پەسەند ناکرێت. لە ئەنجامدا دەوڵەت هەوڵ دەدات بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو نرخی زێڕ و دراوی بیانی بێنێتە خوارەوە، بەڵام ئەو هەوڵە تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت دەبێ و دوای ئەوە دەبێ چاوەڕوانی بە سفرگەیشتنی هەموو سەرچاوەکانی تایبەت بە دراوی بیانی بین و جارێکی دیکە نرخی دراوی بیانی و زێڕ ڕوو لە هەڵکشان دەکاتەوە.