Skip to main content

ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات

ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات؛ ئامادەکاریمان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورە کردووە
ئامادەکاریمان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورە کردووە
posted onJuly 22, 2026
nocomment

ئیسرائیل هەڕەشەی توند و بەهێز لە ئێران دەکات و دەڵێت، ئامادەکاریمان دەستپێکردووە بۆ ئۆپەراسیۆنێكی زۆر گەورەتر لەوەی کە لە شەڕی 40 ڕۆژە کردمان. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیلی بە میدیای وڵاتەکەی وتوە، ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە دەستیان پێکردووە  کە زۆر لە ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێر گەورەترە کە لە جەنگی 40 ڕۆژە کردمانە سەر ئێران.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەرفراوان دەبێت و لە زۆربەی شارەکان ئامانجی ستراتیژی دیاریکراون بۆ ئەوەی هێرشیان بکرێتە سەر.

 ئیسرائیل لەدوای ئاگربەستەوە، تاوەکو ئێستا هیچ بۆردوومانێكی لەناوخۆی ئێراندا نەکردووە و هێرشی نەکردووەتە سەر ئەو وڵاتە.