Skip to main content

ئەکسیۆس: پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو شەڕ بەرەو قۆناغێکی وێرانکەر بچێت

ئەکسیۆس: پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو شەڕ بەرەو قۆناغێکی وێرانکەر بچێت
posted onJuly 18, 2026
nocomment

ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تاوتوێی چەند بژاردەیەکی توند دەکات بۆ پەرەپێدانی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران، بە مەبەستی ناچارکردنی تاران بۆ قبوڵکردنی مەرجەکانی واشنتن، بۆیەش پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فەرمانێك دەربكات.

بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلی بۆ ئەکسیۆس ئاشکرایان کردووە، یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی ئەمریکا بریتییە لە لێدانی ڕاستەوخۆی دامەزراوەکانی ژێرخانی ئێران، بەتایبەتی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە، هاوکات بۆردوومانکردنی پێگەی ژێرزەمینیی نهێنی لە ناوچەی شاخی "پیکاکس" ناسراو بە 'کۆڵێنگ' کە گومان دەکرێت دامەزراوەیەکی نوێی ئەتۆمی یان سەربازیی بێت لە قۆناغی دروستکردندا.

بەگوتەی ئەو بەرپرسانە، هەرچەندە هێشتا ترەمپ بڕیاری کۆتایی نەداوە، بەڵام ئامادەیە شەڕەکە بەرەو قۆناغێکی زۆر وێرانکەرتر ببات، بە ئامانجی زیانگەیاندن بە ئێران کە ناچار بێت گەرووی هورمز بکاتەوە و داواکارییەکان قبوڵ بکات.