فەرمانگەی میدیا و زانیاریی نوێرترین ئاماری هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە و دەڵێت، تا ئێستا بەهۆی ئەو هێرشانەوە ٢٠ کەس شەهید بوون و ١٢٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە: لە 28-2-2026 تا 20-4-2026دا 809 هێرشی درۆنی و مووشەکی کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان.
- لە ئەنجامی ئەو هێرشانەوە ١٠ کەس شەهید بوونە و ١٢٣ کەسیش بریندار بوونە، زیانی زۆریش بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان کەوتووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بەمجۆرە بووە:
هێرشەکان: ٨٠٩
هێرشی درۆنی: ٧٠١
هێرشی مووشەکی: ١٠٨
شەهید: ٢٠
بریندار: ١٢٣