Skip to main content

سوپای ئیسرائیل: سکرتێری تایبەتی رێبەری حیزبوڵای لوبنان لە هێرشی ئیسرائیلدا کوژرا

سوپای ئیسرائیل: سکرتێری تایبەتی رێبەری حیزبوڵای لوبنان لە هێرشی ئیسرائیلدا کوژرا
posted onMay 19, 2026
nocomment

عەلی یوسف حەرشی، وەک یەکێک لە کەسایەتییە هەرە نزیک و متمانەپێکراوەکانی ناو بازنەی بڕیار لە حزبوڵڵای لوبنان دەناسرێت. ناوبراو لە بەیرووت ئەرکی سکرتێری کەسیی نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا بەڕێوەدەبرد.

حەرشی جیا لەوەی هاوەڵێکی نزیکی نەعیم قاسمە، هاوکات ڕاوێژکاری کەسیی و بەرپرسی یەکەمی بەڕێوەبردن و دەستەبەرکردنی ئاسایشی نووسینگەی سکرتێری گشتییە. بەهۆی هەستیاریی پێگەکەیەوە، ڕۆڵێکی سەرەکی لە ڕێکخستنی پەیوەندییەکان و پاراستنی نێوانە ناوخۆییەکانی سەرکردایەتیی یەکەمی حزبەکەدا دەگێڕێت.