Skip to main content

رۆیتەرز: سوپای ئەمریکا بۆ هێرشێکی چەند هەفتەیی بۆ سەر ئێران ئامادە دەبێت

رۆیتەرز: سوپای ئەمریکا بۆ هێرشێکی چەند هەفتەیی بۆ سەر ئێران ئامادە دەبێت
posted onFebruary 14, 2026
nocomment

دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەیان خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوان بۆ سەر ئێران کە ئەگەری هەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت، ئەوەش لە ئەگەری دەرچوونی فەرمانی هێرش لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە.

پێنتاگۆن بڕیاریداوە کەشتییەکی دیکەی فڕۆکەهەڵگر، هەزاران سەرباز، فڕۆکەی جەنگی و کەشتیی تێکشکێنەری مووشەکی رەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات.

بەپێی زانیاریی بەرپرسەکان، بەپێچەوانەی ئۆپەراسیۆنی "چەکوشی نیوەشەو" لە حوزەیرانی رابردوو، ئەم پلانە تەنیا ژێرخانی ئەتۆمی ناگرێتەوە، بەڵکو دامەزراوە دەوڵەتی و ئەمنییەکانیش دەبنە ئامانج. واشنتن پێشبینی دەکات تاران وەڵامی هەبێت، ئەوەش رەنگە ببێتە هۆی زنجیرەیەک هێرشی درێژخایەن لە نێوان هەردوولادا.

ئەم ئامادەکارییە سەربازییانە و هەڕەشەی "گۆڕینی رژێم" لە کاتێکدایە، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەردەوامن؛ بڕیارە رۆژی 17-02-2026 گەڕێکی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکان بە نێوەندگیریی عومان لە جنێڤ بەڕێوەبچێت.