Skip to main content

سەپاندنی سزای بەندكران بۆ سەر زینا فەرەیدوونیان چالاكی مەدەنیی خەڵكی قوروە

قوروە
posted onJune 8, 2025
nocomment

زینا فەرەیدوونیان، چالاكی مەدەنیی خەڵكی قوروە بە هۆی ڕەخنەگرتن لە دۆخی ئەم شارە لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێزدە مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندراوە.

زینا فەرەیدوونیان، چالاكی مەدەنیی تەمەن ٦٤ ساڵ و هاووڵاتیی توركی خەڵكی قوروە لە دۆسیەیەكدا لە لایەن دادگای شۆڕشی قوروە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حكوومەت” سزای ١٠ مانگ بەندكران و لە دۆسیەیەكی دیكەدا بە تۆمەتی”هاندانی ڕای گشتی لە ڕێگای بڵاوكردنەوەی ناڕاستییەكان” سزای سێ مانگ بەندكران و سێ ساڵ بەندكرانی هەڵپەسێرداوی بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سەرەڕای پێشەكەشكردنی پرۆژەیەک بۆ لقی جێبەجێكرانی سزاكانی قوروە لەسەر بنەمای نەبوونی توانای تەحەمولكردنی بەندكرانی زینا فەرەیدوونیان و داواكاری گۆڕینی سزا بۆ چاوەدێری پێبەندی ئەلەكترۆنیكی لە لایەن پارێزەری ناوبراو، ئەم داوایە ڕەد كراوەتەوە و سزای ١٠ مانگ بەندكرانی ناوبراو بۆ ناوەندی جێبەجێكرانی سزاكان نێردراوە