Skip to main content

ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە سایین قەڵا گەیشتە ٧ کەس

ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە سایین قەڵا گەیشتە ٧ کەس
ڕەسمێک له دوو شارۆمەندی سایین قەلایی که لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەسبەسەر کران
posted onMay 10, 2024
nocomment

بە دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی دیکەی کورد لە گوندی "قۆزلووی هەوشار" سەر بە سایین قەڵا، ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لەم شارەدا کە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستاندا دەستبەسەر کرابوون، گەیشتە ٧ کەس.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودی، کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، لە گوندی "قۆزلووی هەوشار" سەر بە شاری سایین قەڵا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی عەلی شیری، سالار بەیگی و ناسر مورادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەی هەواڵی ئاواتودەی، نزیک ١٠ ئۆتۆمبێل لە هێزە چەکدارەکان کە زیاتر لە ٥٠ کەس بوون، کاتژمێر ٦ی بەیانی گوندی قۆزلووی هەوشاریان گەمارۆ داوە و بە درووشمی "نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیل" هێرشیان کردە سەر ماڵی خەڵک و ئەم سێ هاووڵاتییەیان بە زەبری چەک و به دڕندانەترین شێوه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستران.

پێشتر ئاواتودەی له هەواڵێک ڕایگەیاندبوو له چوار هاوڵاتی خەڵکی سایین قەڵا به ناوەکانی عوسمان عەباسی، ڕەحمان خوسرەوی، هێمن عەلیزادە و شەهرام سوڵتانی له لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراون.