Skip to main content

ڕێژیم لەبرى چارەسەر زیندانى مەهاباد گەورەتر دەکاتەوە

لە مەهاباد لەبرى پێشگرتن لە هاتنەناوەوەى ماددەى هۆشبەر و حەبى نایاساغ بۆ شارەکە کەچى ئەو زیندانەى کە بە ناوى ناوەندى چارەسەرى ماددەى هۆشبەرەوە دانرا، بڕیار دراوە گەورەترى بکەنەوە.
لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى شارى مەهاباد کە هەردوو بەرپرسى تەندرووستى و ڕووبەڕوووبوونەوەى ماددەى هۆشبەریشیان لەگەڵدا بووە، بڕیاریان داوە زیندانى مەهاباد گەورەتر بکەن.
لە مەهاباد لەبرى پێشگرتن لە هاتنەناوەوەى ماددەى هۆشبەر و حەبى نایاساغ بۆ شارەکە کەچى ئەو زیندانەى کە بە ناوى ناوەندى چارەسەرى ماددەى هۆشبەرەوە دانرا، بڕیار دراوە گەورەترى بکەنەوە.
posted onMay 8, 2018
nocomment



ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ى بانەمەڕ، ئەنجوومەنى ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ماددەى هۆشبەرى شارى بانە کە لە قائیمقامیەتى شارەکە بەڕێوە چوو و تیایدا سەرۆکى تۆڕی تەندرووستى و دەرمان تیایدا بەشدار بوون، باس لەوە کرا کە لە شارى مەهاباد تا دێت دۆخى خراپتر دەبێت لە ڕووى زیادبوونى تووشبووەکانى بە ماددەى هۆشبەر.

بە هۆى زیادبوونى ماددەى هۆشبەر و حەبی ئاڵوودەکەر و ماددەى گوڵ لە نێو لاوان و جەحێڵەکان، تا دێت ژمارەى ئاڵوودەبووانى ئەم ماددە و حەبانە لە شارى مەهاباد لە زیادبووندان و حکومەتى ئێرانیش بە پێى پێویست پێیان ڕا نەگەیشتووەو هەوڵى چارەسەرى جددى نەداوە، تەنیا ئەوەندە نەبێت کە بە پێى ئەو ڕاپۆرتانەى کە لە دانیشتنەکەدا خراونەتە ڕوو، ٤٤٠ کەسى ئاڵوودەبوو بە ماددەى هۆشبەر لە شارى مەهاباد لە بن چاودێریدان.

ڕێژیمى کۆمارى ئیسلامى لەبرى نەهێشتنى هاتنە نێوەوەى ماددەى هۆشبەر و حەبى یاساغ بۆ نێو شارەکە، دەیهەوێت زیندانى دەستبەسەرکردنى ئاڵوودەبووان گەورەتر بکاتەوە. شایەنى باسە ئەم ئەنجوومەنە بڕیارى داوە کە ١٤٠٠ ساڵ مەترى چوارگۆشە بە زیندانەکەوە زیاد بکات کە ئێستا ٧٠٠ کەسى تێدا بەند کراون لەبرى چارەسەر، لە کاتێکدا وەک خودى ئەو ئەنجوومەنانەى تەندرووستى و ڕووبەڕووبوونەوەى ماددەى هۆشبەر ددانیان بەوەدا ناوە کە "زیندانەکە تەنیا ڕێگەى ١٨٠ کەسى تێدا دەبێتەوە بەڵام ئێستا ٧٠٠ کەسى تێدا جێگیر کراوە"، بە قسەى یەکێک لە چالاکانى ئەم بوارەیش ئەم کارەى حکومەت تەنیا لە ژێر ناوى چارەسەردایە دەنا خۆى دروستکردنى کێشەى دەروونییە بۆ ئەو کەسانەى دەستبەسەر دەکرێن.