Skip to main content

گواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ بەندیخانەی ئیتلاعاتی سنه

گواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ بەندیخانەی ئیتلاعاتی سنه
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2023
nocomment

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و خەڵکی سەقز که له ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندان، بەبێ بانگهێشتی دادوەری و پێڕاگەیاندنی تاوانەکەی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزڕا

▫️دوای ڕۆیشتنی بنەماڵەی ناوبراو بۆ لقی ٣ی لێپرسینەوه (بازپرسی) دادگای ئینقلابی شاری سەقز، به بنەماڵەی ئەو زیندانییه ڕاگەیێنراوه که بۆ بەدواچوون و لێپرسینەوە، بۆ یەکێک له بەندیخانەکانی ئیتلاعاتی شاری سنه براوە.

▫️عوسمان ئیسماعیلی له بواری چالاکی مافی کرێکاران پێشینەی چەند جارێک دەستبەسەری و زیندانی هەیە.