Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى خۆى نەبان کردووە بەرامبەر هێرشەکانى ئیسرائیل لە دڵى ئێران!

کۆمارى ئیسلامى خۆى نەبان کردووە بەرامبەر هێرشەکانى ئیسرائیل لە دڵى ئێران!
AvaToday caption
posted onMay 27, 2022
nocomment

🌐  ئاڤاتودەی

لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوو و لە درێژەى کوشتنى کەسە دیار و تیرۆریستە گەورەکانى کۆمارى ئیسلامى لە نێو ئێران و دەرەوەى ئێران، دووبارە سەرهەنگێکى دیکە لە لایەن ئیسرائیل و لە تاران کوژرا.

 

ڕاگەیاندنە گەورەکانى دونیا و ئیسرائیل ددانیان بەوەدا نا کە ئیسرائیل ئەو کوشتنانە ئەنجام دەدات بە مەبەستى وەستاندنى پلانە شەڕەنگێزی و ئەتۆمییەکانى ڕژێم. هەر دوو ڕۆژ لەمەوبەریش بوو کە بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان هێرشى کردە سەر گرنگترین وەزارەتى کۆمارى ئیسلامى کە ئەویش وەزارەتى بەرگرى و ناوەندى پلانە ستراتیژییەکانى بوو.

کۆمارى ئیسلامى لە کاتێکدا ئەمەى ئاشکرا کرد کە گوتى مەبەستى ئیسرائیل کوشتنى ئەمیر عەلى حاجى زادە سەرکردەى هێزە هەوافەزاییەکانى سوپاى پاسداران بووە. ئەمە قسەى مستەفا نەجەفی بەڕێوەبەرى نێونەتەوەیی سوپاى تابناکى سەر بە پاسدار موحسین ڕەزایی بوو کە لە تویتێکدا ئەمەى نووسى و دواتر پێیان پاک کردەوە. نەجەفى لە تویتەکەى نووسیبووى کە ئیسرائیل بە چەند کوادکۆپتەرى تەقینەوە ویستى سەردار حاجى زادە و کۆمەڵەیەکى سەر بە وەزارەتى بەرگرى لە پارچین بکوژێت.

میدیاى ئیسرائیلیش (trerror alarm) باسى هەوڵى لەنێوبردنى ئەمیر عەلى حاجى زادە و وەستاندنى پلانى شەڕەنگێزییە سەربازییەکانى کۆمارى ئیسلامى لە ناوچەکەى کردبوو. ڕۆژنامەکە نووسیبووى: ئەمیر عەلى حاجى زادە فەرماندەى کۆمارى ئیسلامى و مێشکى بەڕێوەبردن و دروستکردنى فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانى سوپاى پاسداران، ئامانجى سەرەکى هێرشەکەى پارچین بوو، بەڵام ڕزگارى بوو. لە بەرامبەردا نزیکەى ٤ ئەفسەر و زاناى نیزامى دیکەى سوپاى پاسداران کوژران.