Skip to main content

چەند خاڵێک لە گوتارەکەى جۆ بایدن لەبارەى گەمارۆکانى سەر ڕوسیا

چەند خاڵێک لە گوتاری جۆ بایدن
AvaToday caption
posted onFebruary 25, 2022
nocomment

گەمارۆکان تا ئەو ڕادەیە ڕووسیا لاواز دەکات کە دەبێتە وڵاتێکی جیهان دووەم . دوو لە سەر سێ وڵاتەکانی دونیاش دەبنە هاوپەیمانمان.
 کاریگەری گەمارۆکانی ئێستا زیاترە هەتا گەمارۆکانی سەدەمی سۆڤییەت. ئێمە گەمارۆمان خستووەتە سەر  بانکەکانی ڕووسیا . هەر سەروەت و سامانێکیان لە ئەمریکا هەبووە بلۆکەمان کردووە. ئێمە گەمارۆکان لە دژی میلیاردرە گەندەڵە ڕووسەکان بە کار دێنین.

گەورەترین کۆمپانیا دەوڵەتییەکانی ڕووسیامان گەمارۆ داوە. زیاتر لە نیوەی زانست و تەکنۆلۆجیای هاوردەکراوی ڕووسیا بۆ دروستکردنی کەشتی و ..سنووردار کردووە. هێزەکانی ئێمە لەگەڵ ڕووسیا بە شەڕ نایەن بەڵکوو پاڵپشتی هاوپەیمانەکانمان لە ناتۆ دا دەبن.

گەمارۆکان بەجۆرێک ڕێک خراون کە بۆ دابینکردنی وزە پەکمان ناکەوێت و لەگەڵ وڵاتە بەرهەمهێنەرەکان دا لە پەیوەندیداین و بەرنامە داڕژاو و ئیستراتژیەکانمان بەڕێوە دەبەین. ڕووسەکان پڕوپاگەندەی درۆیینیان هەبووە.

پوتین هێرشی بردووەتە سەر سەرەکیترین ئەساسی ئاشتی جیهانی و چاوچنۆکی پوتین بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و پارە و فراوانخوازی و گۆڕینی سنوورەکان، لاوازی دەکات. مێژوو شایەتی دەدات کە پوتین چۆن دەبێتە هۆی لاوازی ڕووسیا و لە بەرانبەریشدا  دونیا  بەهێز و یەکگرتووتر دەبێت.