Skip to main content

ئەمریکا مۆڵەتی دوو نەوتهەڵگری لەبەر گواستنەوەی نەوتی ئێران هەڵوەشاندەوە

ئەمریکا مۆڵەتی دوو نەوتهەڵگری لەبەر گواستنەوەی نەوتی ئێران هەڵوەشاندەوە
AvaToday caption
posted onJanuary 22, 2022
nocomment

هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە مۆڵەتی ئەمنى و ژینگەپارێزیی دوو نەوتهەڵگری دامەزراوەی "ئەی.بی.ئێس"ـى ئەمریکى لە مانگی ڕابردوودا بەهۆی گواستنەوەی نەوتی ڕێژیمی ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە دامەزراوەی "یەکیەتیی دژی ئێرانی ئەتۆمی" کە بە وردی چاودێریی جموجۆڵی ئەو نەوتهەڵگرانە دەکات کە نەوتی ئێران دەگوازنەوە، مانگی دیسامبەری ساڵی ڕابردوو دامەزراوەی پلەبەندیی کەشتیوانى ئەمریکای ئاگادار کردبوووە کە چەندین نەوتهەڵگر کە نەوتی ئێران دەگوازنەوە چاودێری کردووە و کۆمەڵێک بەڵگەیان سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی ئێران لەبەر دەستە و ئەوانیش بەڵگەکانیان داوەتە بەرپرسانی ئەمریکا بۆ سزادانیان.

ئەم دوو نەوتهەڵگرە یەکێکیان نەوتهەڵگری "کارۆ" بووه بە ئاڵای "پاناما" و ئەوی دیکەش نەوتهەڵگری "ئەلسا" بووە بە ئاڵای "بلیز". ئەم دامەزراوە کەشتیوانییەى ئەمریکا، یەکێک لەو ١٢ دامەزراوە ناسراوەی جیهانییە کە لە بواری  پێدانی مۆڵەت بە کەشتییەکان بۆ هاتوچۆی دەریایی کار دەکات و کەشتییەکانیش بۆ هاتوچۆ پێویستییان بە مۆڵەتی ئەم دامەزراوەیە.

بە بێ مۆڵەتی ئەم دامەزراوەیە، کەشتییەکان ناتوانن خۆیان بیمە بکەن و هەروەها لەگەڵ زۆربەی بەندەرە نێودەوڵەتییەکان پەیوەندیی بگرن.