Skip to main content

ئیتلاعات ناوەندی مەدەنیی کافە کتێبی ئەندێشەی پیرانشاری داخست

ئیتلاعات ناوەندی مەدەنیی کافە کتێبی ئەندێشەی پیرانشاری داخست
AvaToday caption
posted onDecember 14, 2021
nocomment

دوای دەستبەسەرکرانی سێ کەس لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی مەدەنیی کافە کتێبی ئەندێشەی پیرانشار، بە ناوەکانی "خەبات خەتیاڵ"، "جەهانگیر ساغەرنیا" و "میلاد هاتێف"، لە ڕێکەوتی ۲۶ی خەزەڵوەر دا، ئەمرۆ ڕێکەوتی ۲۲ی سەرماوەزی ۲۷۲۱، بەرامبەر لەگەڵ ۱۳ی دێسامبری ۲۰۲۱، کافە کتێبی ئەندێشەی پیرانشار بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە داخرا.

 

شایەنی باسە ڕێکەوتی ۲۶ی خەزەڵوەری مانگی ڕابردوو هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر کافە کتێبی ئەندێشە و دوای لێدان و ئەزیەت و ئازاری بەڕێوەبەران، هەڵکێشانی چەک و هەڕەشە لە بەڕێوەبەران و هەروەتر شێواندن و تێکدانی ئەو شوێنە، وێڕای دەستبەسەرکردنی سێ کەس لە بەڕێوەبەران، دەستیان بەسەر لەپتاپ، موبایل، دوو ماشێن و ژمارەیەکی بەرچاو لە کتێب و کەلوپەلی ناوەند دا گرتووە.  رۆژی دواتر  واتە ڕێکەوتی ۲۷ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی "جەهانگیر ساغەرنیا" و دەستیان بەسەر لەپتاپ و موبایلی ئەندامانی بنەماڵەکەی داگرتووە.

دوو کەس لە گیراوان بەناوەکانی "جەهانگیر ساغەرنیا" و "خەبات خەتیاڵ" دوای تیپەڕ بوونی ٥ ڕۆژ  لە دەستبەسەرکران،  هەر یەکەو بە وەسیقەی ٢٠٠ میلیۆنی و بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایی ئازاد کراون. شایەنی باسە هەتا ئێستا و دوای تێپەربوونی مانگێک، هێشتا ماشێن و کەلوپەلەکانیان ڕادەست نەکراوەتەوە.

ڕێکخراوەی مەدەنیی کافە کتێبی ئەندێشەی پیرانشار، ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی دامەزراوە و لەماوەی ڕابردوو دا یەکێک لە دیارترین ناوەندە ڕوناکبیری و مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و بە بەڕێوەبردنی چەندین سێمینار و پانێلی زانستیی جۆراوجۆر، کۆری پەردەلادانی کتێب، شانۆ و پێشانگای هونەری، فرۆشی کتێب و ڕێکخستن و بەشداریی لە کەمپێینەکانی بومەلەرزەی کرماشان، کۆتۆل و هتد... سەکۆیەکی بەرچاو و کاریگەری مەدەنی بووە بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی ڕووناکبیری و هزری نەتەوەیی لەناوخۆی وڵات دا. هەر بەم هۆیەشەوە بەردەوام لەژێر زەخت و گوشاری هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دابووە و لە ئاکامدا بڕیاری داخرانی دەرکراوە.

پیرانشاررر