Skip to main content

پشتڕاستکردنەوەى هەواڵى ئاڤاتودەى لە لایەن سوپا

پشتڕاستکردنەوەى هەواڵى ئاڤاتودەى لە لایەن سوپا
AvaToday caption
posted onOctober 23, 2021
nocomment

سەرەتاى مانگى ڕەزبەر، وەزارەتى ئیتلاعاتى کۆمارى ئیسلامى بانگەشەى ئەوەى کرد کە گوایا سەرکردەى "گرووپێکى تیرۆریستى" کە لە ژێر دەستى "وڵاتانى دوژمن و شەڕەنگێز" بووە، کوشتووە و ئاڤاتودەىیش وردەکارى و ناسنامەى ئەم کەسەى ئاشکرا کرا.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، ئەم کەسە کە وەزارەت وەک سەرکردەیەکى گرووپێکى تیرۆریستى ناوى برد، محەمەد حوسەینپوور ناسراو بە دکتور سایان بووە کە بانگەشەى ئەوەى دەکرد "ئیمام زەمانە" و کێشەى دەروونى هەبوو. ئێستا کاناڵى سوپاى قودس بە بڵاوکردنەوەى وێنەیەک لە تەرمى سایان، ڕاپۆرتەکەى پێشووى ئاڤاتودەى پشتڕاست کردەوە.

بە پێى ئەوەى لە هەواڵەکەیاندا هاتووە، پاش بڵاوبوونەوەى مەرگى ئەم کەسە، هەندێک لە لایەنگرانى ڕایانگەیاندبوو کە ئەو "زیندووە و ون بووە و بە زوویی دەردەکەوێتەوە".

بانگەشەى نووسینى دایرەتولمەعارف و داهێنانى بەشێکى وەرزشى بە ناوى ساکارى یوو و دواجار بانگەشەى دەرکەوتنى ڕزگارکەرى دونیا، نیشاندەرى دەروون و کەسایەتى ڕاڕا و شێواوى محەمەد حوسەینپوورە کە وەزارەتى ئیتلاعات کوشتنەکەى بە "دەستکەوتێکى گەورە و پووچەڵکردنەوەى گرووپێکى تیرۆریستى" ناو بردووە.