Skip to main content

بازاڕچەى ئەسغەرى مەهاباد بێکارەبایە و کاسپکارانیش لەم دۆخە تووڕەن

بازاڕچەى ئەسغەرى مەهاباد بێکارەبایە و کاسپکارانیش لەم دۆخە تووڕەن
AvaToday caption
posted onJuly 3, 2021
nocomment

بازاڕچەى ئەسغەرى مەهابادى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ماوەیەکە کارەباکەى دەبڕێت و بەمەش کار و کاسپى خاوەن دوکانەکان ڕووى لە کەمى کردووە و لە بەرامبەردا بەرپرسان گوێ بە خواست و داواکارى بازاڕییەکان نادەن!

 

هەتا دێت پلەى گەرمى هەڵدەکشێت، بەمەش خواستى کارەبا زیاتر دەبێت، هەرچەندە خەڵک پارەیەکى زۆرى کارەبا دەدەن، کەچى ئێستا لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان چەندین شوێن ڕووبەڕووى بێ کارەبایی بوونەتەوە. بازاڕلاى ئەسغەرى مەهاباد نمونەیەکى ئەو شوێنانەیە کە ئێستا بەردەوام کارەباى لێ دەبڕدرێت و دۆخى بازاڕەکە خراپە و هەر لەبەر ئەمەش کاسپکاران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بە پێى قسەى خەڵکى شارەکە، جارى وایە زیاتر لە چوار کاتژمێر کارەبا دەبڕێت و بەمەش بزاڕەکەى شکاندووە، چونکە لەبەر گەرما و ڕووناکى خەڵک ڕووى تێ ناکات.

ئێران ڕووبەڕووى بێ کارەباییەکى زۆر بووەتەوە و کۆمارى ئیسلامى دەستەوەستانە لە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێو ئێران و بەتایبەتیش ڕۆژهەڵاتى کوردستان.