Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى: تویتێک= ساڵ و نیوێک زیندان بۆ ژنە چالاکێکى کرماشانى

کۆمارى ئیسلامى: تویتێک= ساڵ و نیوێک زیندان بۆ ژنە چالاکێکى کرماشانى
AvaToday caption
posted onApril 24, 2021
nocomment

بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ دادگای کۆمارى ئیسلامى لە شاری کرماشان، سزای زیندانی بەسەر خەزال مەعسوم شاهی سەپاند.

 

بە گوێرەی هەواڵەکە، دادگای دەسەڵاتى ئاخوندى کە نادادپەروەرترین دەسەڵاتى دادوەرییە لە دونیا، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (کە بە بڵاوکردنەوەی درۆ لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە ناوی دەبات)، سزای ١٨ مانگ زیندانی بەسەر ئەم ژنە چالاکڤانە کوردەدا سەپاندووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە خودى کۆمارى ئیسلامى لەبەر بوونى بەڵگە و سەندووقە ڕەشەکە ددانى ناوە بەوەدا کە بە ئەنقەست فڕۆکە ئۆکرانییەکەیان خستووەتە خوارەوە.

شایەنى باسە جگە لە سزای ١٨ مانگ زیندان، ئەم دادگا نادادپەروەرەى کۆمارى ئاخوندى سزای پارە و سزایەکی دیکەشى بەو ناونیشانی “پێنج جار ئامادەبوون لە بەشی سێی گۆڕستانی کرماشان و چوونە سەر گۆڕی بەرگریکارانی حەرەم کە کۆمارى ئیسلامى خۆى لە دەرەوەى سنوورەکانى ئێران و بە مەبەستى کارى تیرۆریستى و داگیرکارى بەکوشتى داون" بەسەر خەزاڵ مەعسوم شاهی سەپاندووە.