Skip to main content

خامنەیی بڕیاڕدەری سەرەکی کووشتنی بەندکراوانی سیاسییە

خامنەیی بڕیاڕدەری سەرەکی کووشتنی بەندکراوانی سیاسییە
حیشمەتوڵا تەبەرزەدی: خوێنی وەحید سەیاد نەسیری لە ئەستۆی خامنەییە+
posted onDecember 13, 2018
nocomment


لە نامەیەکدا کە تەبەرزەدی بڵاوی کردووەتەوە هاتووە: ئاخۆ وەحید سەیاد نەسیری گەندەڵی کردبوو؟ ئینسانی کووشتبوو یان لە دیواری کەس وەسەر کەوتبوو؟ زانیاری نهێنی ئێرانی بە وڵاتان فرۆشتبوو؟ بۆچی قۆڵبەستتان کرد؟ بە پێی کامە یاسا منداڵانی ئەو خاک و ئاوە مەحکوم بە زیندان دەکرێن؟

 

مردنی وەحید لە گرتووخانە ئەگەر سرووشتیش بێت لە ئەستۆی ئەو کەسەیە کە بەبێ هیچ تاوانێک ناوبراویان لەو بارودۆخە سەختە هاویشتووە چ بگات بەوەی کە ناچاریان کردبێ بەوەی پەنا بباتە بەر مانگرتن لە خواردن؟ هۆکاری ڕوودانی هەموو ئەوانە لە پلەی یەکەم دا خامنەییە.

تەبەرزەدی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی: ئەمن بە باشی لەگەڵ دۆخی گرتووخانە و تاکەکەسییەکان شارەزام و شایەتی دیتنی مردنی دەیان بەندکراوی سیاسی و ئاسایی بە هۆی هەلومەرجی دژواری زاڵ بەسەر گرتوخانەکان بووم. ئەمن نیگەرانی فەرهاد مەیسەمی، ئارەش سادقی، نەسرین ستودە و دەیان بەندکراوی سیاسی و عەقیدەتیم کە ئێستا لە گرتووخانەکاندان.

لە کۆتایی نامەکەیدا گوتویەتی: ئەرکی سەرشانی هەموو مافناس و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤە کە دەنگ هەڵبڕن و لە لایەن خۆم وهەموو خەباتکاران و ئازادیخوازانەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان بە بنەماڵەی وەحید و بە تایبەتی دایکی داخ لە دڵێ ڕادەگەیێنین و کۆماری ئیسلامی لەمەڕ ئەو بەندکراوانەی کە مانیان لە خواردن گرتووە وشیار دەکەینەوە.