Skip to main content

ڕاگەیێندراوی زیندانیان لەسەر بهنام مەحجوبی: هاواری داواکاریمان ببیستن

ڕاگەیێندراوی زیندانیان لەسەر بهنام مەحجوبی: هاواری داواکاریمان ببیستن
AvaToday caption
posted onFebruary 20, 2021
nocomment

 ژمارەیەک لە زیندانیان لە ئێران، ڕاگەیێندراوێکیان واژوو کردووە و تیایدا داواى گرینگیپێدانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بە دۆخی «بهنام محجوبی» و گۆڕینی یاسای دژەمرۆڤانەى کۆمارى ئیسلامى لەسەر زیندانیانیان کردووە.
 

 لە ڕاگەیێندراوەکەدا یەکی ڕەشەممەی ۱۳۹۹ واژوو کراوە، هاتووە: ئاستی هوشیاری ئەم زیندانییە بیروباوەڕییە مەترسى لەسەرە. 
 
بهنام مەحجوبی، دەروێشێکی  گونابادی کە چووبووە کۆماوە، لە زیندانی ئەوینەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی لوقمانى تاران. ڕۆژی سێشەممه ۲۸ی ڕێبەندانی ۱۳۹۹ ڕاپۆرتی پزیشکەکان، کاتژمێر دوویان بە ساتى مردنی بهنامیان ڕاگەیاند و بڕیاریان دا دەزگای هەناسەدانی لێ جیا بکەنەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان پێشیان بەم کارە گرت. 

ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی ڕێبەندان، ساڵحه حوسێنی، هاوسەری بهنامی مەحجوبی لە ڤیدیۆیەکدا که لە تویتەر بڵاو بووەتەوە، دەڵێ هاوسەرەکەی بە دەزگا هەناسە دەکێشێت و هەموو گیانی ئاوساوە و سی و گەدە و گورچیلەکانى لە کار کەوتوون.