Skip to main content

بەهۆی داڕمانی نرخی لیرەی تورکی، ئەردۆغان ، سەرۆکی بانی ناوەندی ئەو وڵاتەی لەسەر کار لادا

بەهۆی داڕمانی نرخی لیرەی تورکی، ئەردۆغان ، سەرۆکی بانی ناوەندی ئەو وڵاتەی لەسەر کار لادا
posted onNovember 8, 2020
nocomment

بەهۆی داڕمانی کەموێنەی بەهای لیرەی تورکی،  سەرکۆماری تورکیە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەی لەسەر کار لادا. بەهای لیرەی تورکی لە سەرتای ئەمساڵەوە ٣٠ لەسەد داشکاوە.

بەهای لیرەی تورکیە لە کاتژمێری کۆتایی ڕۆژی هەینیدا، ڕێکۆردی لێدا و نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکایی بوو بە ٨.٥٤٤ لیرەی تورکی. ئەوە لە کاتێکدایە بەهای جیهانی دۆلار بەهۆی ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا کەمی کردووە.

موراد ئویسل، سەرۆکی لەسەر کار لادراوی بانکی ناوەندی تورکیە، ژوئیەی ساڵی ٢٠١٩ بە بڕیاری ئەردۆغان وەک سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیە دیاری کرابوو.

قەیرانی دراوی تورکیە لە ساڵی ٢٠١٨ دەستیپێکردووە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا، بەهای لیر ٥٠ لەسەد دابەزیوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، یەکێک لە هاوپەیمانەکانی خۆی کە لە ساڵەکانی نێوان ٢٠١٥ هەتا ٢٠١٨، وەزیری دارایی تورکیە بوو وەک سەرۆکی بانکی ناوەندی دیاری کردووە.

یەکێک لە هۆیەکانی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دەگەڕیتەوە بۆ نیگەرانییەکانی تایبەت بە گەمارۆخستنە سەر تورکیە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی. هەروەها ئاوسانی زۆری ئابوری و دەستێوەردانی سیاسی لە سیاسەتی درا هۆیەکانی دیکەی دابەزینی بەهای لیرەی تورکن.