Skip to main content

کۆماری ئیسلامی چالاکییە کیمیاییەکانی خۆی شاردووەتەوە

کۆماری ئیسلامی چالاکییە کیمیاییەکانی خۆی شاردووەتەوە
ئێران سەرجەم تواناییەکانی خۆی بۆ بەرهەم هێنانی چەکی کیمیایی ڕانەگەیاندووە
posted onNovember 24, 2018
nocomment

 

نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخڕاوەی پێشگرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ڕۆژی پێنج شەممە لە دانیشتنی ئەو ڕێکخڕاوەدا گووتی: کۆماری ئیسلامی هەموو تواناییەکانی خۆی بۆ بەرهەم هێنانی چەکی کیمیایی ڕانەگەیاندووە.

 

بە پێی هەواڵی هەواڵدەڕی ڕۆیتەرز، کۆنت وارێد گووتویەتی: ئێران زانیاری لەسەر ناوەندەکانی بەرهەم هێنانی چەکی کیمیایی پینەداوین و گەڵاڵەکانی خۆی بۆ درێژەدان بە بەرهەم هێنانی چەکی قەدەغە کراو هەروا درێژە پێدەدات.  ناوبراو باسی لەوە کردووە، ئەمریکا دێرزەمانە نیگەرانی هەیە لەسەر درێژەدانی ئێران بە گەڵاڵەی چەکە کیمیاییەکان ئەویش بە هۆی ئەو هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەو کارانە، ئاراستەی ڕێکخراوی پێشگرتن لە بەرهەم هێنانی کقەدەغەکراوەکان نەکردووە.

نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دریژەی قسەکانیدا گووتی: ئەمریکا نیگەرانە لەمەڕ هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە ئەو مادە کیمیاییانەی کە دەروونی ئینسانەکان تێک دەدەن و لە هێڕشە نیزامییەکاندا بە کار دەهێندرێن.

بە پێی قسەکانی کۆنت وارێد' کۆماری ئیسلامی هەناردەکردنی چەکە کیمیاییەکانی خۆی بۆ وڵاتی لیبی لە ساڵی ١٩٨٠ زایینیدا شاردووەتەوە و تەنانەت دوای ئەوەی لیبی لە ساڵی ٢٠١١ بۆخۆی ئەو پرسەی ئاشکرا کرد کۆماری ئیسلامی هەر بێ دەنگی هەڵبژارد.

ناوبراو گووتی: دیتنەوەی بۆمب و خۆمپارە و تەقەمەنی کە مادەی کیمیایی دەستکردی ئێرانیان تێدایە دەیسەلمێنێت کە ئێران سەرجەم تواناییەکانی خۆی بۆ بەرهەم هێنانی چەکی کیمیایی ڕانەگەیاندووە.