Skip to main content

نێونجی خوێندنەوەی کتێب لە ورمێ یەک دەقەیە

نێونجی خوێندنەوەی کتێب لە ورمێ یەک دەقەیە
گرانی کتێبەکان خوێنەری کەم کردووەتەوە
posted onNovember 19, 2018
nocomment


بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ هەواڵدەری ئیلنا دەڵێ نێونجی کتێب خوێندنەوەی پارێزگای ورمێ بە بەرئاوەد لەگەڵ ئێران ٥٠ لەسەد کەمترە.

 

بە پێی قسەکانی حوجەتولئیسلام خودایاری نێونجی کتێب خوێندنەوە لە هەموو ئێران شەش خولەکە و لەو ڕێژەیەش ٤ خوولەکی تەرخان دەکرێت بۆ کتێبی دەرسی و دوو خوولەکی بۆ کتێبی ئاساییە. لە حاڵیکدا نێونجی کتێب خوێندنەوە لە ئێران شەش خوولەک دیاری کراوە لە زۆربەی وڵاتانی دوونیا ئەو ڕێژەیە ٩٠ خولەکە وتەنانەت توورکیە و مالزی بە تۆمار کردنی نێونجی ٥٠ خولەکی ئاستی کتێب خوێندنەوەی شارۆمەندانیان لە ئێران زۆرترە.

 

گرانی کتێبەکان خوێنەری کەم کردووەتەوە

بە هۆی هەڵاوسانی ئابووری هێزی کڕینی خەڵک لەلایەک هاتووەتە خوار و لەلایەکی دیکە نرخی کتێب چەندین بەرامبەر بووە. بە تایبەت ئێستا چینی هەژاری کرێکار بۆ دابین کردنی پێویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان تووشی کێشە بوونەوە و خەڵک پوڵەکانی خۆیان بۆ کڕینی کتێب تەرخان ناکەن.

 

بودجەی ڕێژیم بۆ پاڵپشتی تیرۆریزمە نەک خزمەتی خەڵک

کۆماری ئیسلامی گرینگی بە وشیارکردنەوەی خەڵک نادات و بەو هۆیەش لەبری ئەوەی پوڵی وڵات بۆ بردنەسەری ئاستی وشیاری فەرهەنگی خەڵکی وڵاتەکەی تەرخان بکات و گرینگی بە کتێب و کتێبخوێندنەوە بدات بودجەی خەڵکی ڕەش و ڕووتی ئێران دەدات بە گرووپە تیرۆریستییەکان و بۆمب و مووشەکی پێ درووست دەکات.

لەلایەکی دیکە بە نێوی ناردنە دەرەوەی شۆڕش سەدان کتێبخانە و ناوەندی فەرهەنگی لە وڵاتانی وەک عێراق و سوریە و یەمەن کردووەتەوە و لەو ڕیگایەوە پڕوپاگاندە بۆ ئایدۆلۆژی ویلایەتی فەقیهی دەکات.

هەژاری ماددى هەژاری فەرهەنگی بە دواوە و کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکى هەموو هەژارییەکانە

هەژاری ماددى هەژاری فەرهەنگی بە دواوە و کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکى هەموو هەژارییەکانە