Skip to main content

بەڵیندەرانی ڕێگاوبانەکان لە پڕۆژەکانى ئێران دەکشێنەوە

بەڵیندەرانی ڕێگاوبانەکان لە پڕۆژەکانى ئێران دەکشێنەوە
گرانى کەرەستەکان و نەدانى پارە هۆکارە بۆ کشانەوەى بەڵێندەرەکان
posted onNovember 16, 2018
nocomment

 

بەرپرسی ئەنجوومەنى کۆمپانیاکانی تایبەت بە سەرمایەدانان لە ڕێگاوبانەکانی ئێران ٢٣ی خەزەڵوەڕ بە ئیلنای گوتووە "بە هۆی چوونە سەری نرخی پێداویستیەکان و زیادنەکردنی نرخی ڕێککەوتنەکان بەڵیندەرانی ڕێگەوبان پڕۆژەکان بەنیوەچڵی بە جێ دێڵن".

 

 

خودایار خاشع لە درێژەی قسەکانیدا باسى لەوە کرد کە سەرنجدان بە چوونە سەری نرخی شیش و زۆربوونی ڕیژەی بەکارهاتنی ئەو کەرەسە لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەدا "بە شێوەی نێونجی نرخی کیلۆیێک شیش لە مانگی ڕەشەمەی ڕابڕدووە سێ هەزار تمەن زیادی کردووە"، ناوبراو گووتیشی لە پڕۆژە ئاوەدانکردنەوەکاندا ١١ هەزار تۆن شیش بە کار دەهێندرێت. سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانیا سەرمایەدانەرانی نێو گەورە ڕێگەکانی ئێران دەڵێ سەرەڕای گرانبوونی نرخی شیش دەبێ لە کاتی کڕیندا پێشەکیش بدەین.

 

کۆماری ئیسلامی پارەى بەڵیندەران نادا

خاشع لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی کۆماری ئیسلامی بۆ پاکانە حیساب لەگەڵ بەڵیندەران سەنەدی خەزێنەی ئیسلامی و ئەوراقی موشاریکەت دەدات. ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بەڵیندەران خۆ ببوێرن لە هاتنە نێو پڕۆژەی نوێ و پڕۆژەکانی کە واژووشتان کردووە بەجێ دێڵن. خاشع لە بەشێکی قسەکانیدا گوتى: نرخی قیر لە ساڵی ٧٢ دا کیلۆی ٢٠٠هەزار تمەن بوو کە ئەو نرخە ئێستا بووەتە ٤ میلیۆن تمەن، بە واتایەکی دیکە نرخی قیر لەو ساڵانەدا ٢٠ هەزار لەسەد زیادی کردووە.