هونەرمەند و وەرزشکار و سیاسییەکان پشتیوانى ڕاپەڕینى ئێرانییەکانن
لەم چوار ڕۆژەى ڕابردوو، ڕۆژهەڵاتى و ئێرانییەکان زیاتر لە ١١٠ شار دەستیان داوەتە ڕاپەڕین و دژى کۆمارى ئیسلامى درووشم دەدەن و داواى گۆڕانکارى بنەڕەتى دەکەن. ئەم ڕاپەڕینەش دەنگدانەوەی گەورەى لە دونیادات هەبووە و هەموو چین و توێژەکان لە دەرەوە و ناوەوەى وڵات پشتیوانییان لێى کردووە.