بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فیلمى خۆشەویستى هەنگاوێک بۆ دوژمنایەتى

فیلمى خۆشەویستى هەنگاوێک بۆ دوژمنایەتى
ئەوە ئیمەین فیلمەکان دروست دەکەین، تا بە هۆیانەوە بگەڕێینەوە سەر ئینسانبوون
posted onNovember 4, 2018
noبۆچوون

 

فیلمى خۆشەویستى لە دەرهێنانى "گاسپەر نۆیس"، یەکێکە لەو فیلمە جوانانەى کە کەئابەئاسا دەست پێ دەکات و دەگاتە لووتکەى چێژ کە هەمان پێکەوەبەستنەوە خۆشەویستى و سێکسە و دواتر دووبارە شۆڕ دەبێتەوە بۆ کەئابەبوون.

 

کچێک (ئەلکێترا) و کوڕێک (مۆرفى) بە هەڵکەوت لە پاریس پێکەوە ئاشنا دەبن کە کچە هونەر و کوڕە سینەما دەخوێنێت و عاشقى یەکترى دەبن. فیلمەکە بە دەیمەنێکى سێکسى دەست پێ دەکات و ئەوەى جێگەى سەرنجە لەم فیلمەدا هیچ شتێک سانسۆڕ و نەپسێنراوە و ڕێگەدراوە ئینسان وەک خۆى نیشان بدرێت نە جوانتر نە ناشیرینتر.

مۆرفى هەڵبەت پێ پەیوەست نییە بە "یاساى مۆرفی"ـیەوە کە بەشێکە لە مەتەڵەکى زمانى و فەرهەنگى ڕۆژئاوا و لەسەر بنەکاى ئەوە بنیات نراوە کە "ئەگەر ڕێگەى جیاواز بۆ ئەنجامدانى کارێک هەبێت کە یەکێک لەو ڕێگەیانە بە خراپى و کارەسات کۆتایی بێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە کەسێک کارەکە بەو ڕێگایە ئەنجام دەدات". هەندێک یاساشى بریتین لە:

▫️  ئەگەر بە هەڵە تێلت بۆ کەسێک کرد، دڵنیابە کە هێڵى تەلەفۆنى ئەو کەسە لەو کاتەدا مەشغوڵ نییە.

▫️  پێبکەنە، سبەى ڕۆژێکى خراپترە.

▫️  کە دەستتان پیس و بە ڕۆن بێت، دڵنیابە لووتت دەست بە خوران دەکات.

▫️  کە تۆ لە نێو ترافیک وە درەنگ کەوتوون، هەمیشە هێڵى ئێوە درەنگتر جووڵەى تێ دەکەوێت.

▫️  کاتێک ئێوە بە دواى شتێکدا دەگەڕێن، لە دوا شوێن کە بۆى گەڕاون دەیدۆزنەوە.

▫️  هەمیشە ئەو ڕووەى نان و سەموونەکە لە دەستتان دەکەوێتە سەر زەوییەکە کە کەرە و پەنیرتان لێ داوە.

▫️  شتێکى زیادە کە فڕێى دەدەن، بە دڵنیاییەوە کەمێک دواتر ئیشتان پێى دەبێت.

ئەمانە بە شێکى بچووکن لە یاساکانى مۆرفى، هەر بۆیە مۆرفی نێو فیلمەکەى خۆشەویستیش بەدەر نییە لەم یاسایانە، کاتێک کە لەگەڵ هاوڕێى دۆستەکەى دەخەوێت، ساتێک پێش ڕەحەتبوونى کاندۆمەکەى دەدڕێت و زگى کچە پڕ دەبێت، بۆیە دۆستەکەى لێى دەتۆرێت. ئەم تۆرانە سەرەتاى گێڕانەوەى فیلمەکەیە کە مۆرفى لە خەو و بە دونیایەک کەئابەوە و بە گریانى منداڵەکەى کە هەمان ناوى دەرهێنەرەکەى لێ نراوە، هەڵدەستێت.

لەم فیلمەدا زۆر بە جوانى باسى سێکس و سەرجێی کراوە تا ئاستى شێتیەتى، هەموو ڕێگەکانى تاقی دەکرێنەوە تا ئاستى لادان، بەڵام ئەوەى دواجار لەم شەڕى سێکس و خۆشەویستییە کە دەیبانەوە، هەمان شکستى عەشقییە، شکستێک کە فەلسەفە و بنەماى خودى فیلمەکەیە.

مۆرفى لە حەمامەکەدا بۆ کۆنەدۆستەکەى دەگریت، منداڵەکەى دەرگاى حەمامەکەى لێ دەکاتەوە، مۆرفیش بانگى دەکات، لە نێو وانى حەمامەکە لە باوەشى دەگریت و ئەویش بە گریانى باوکى دەست دەکات بە گریان. مۆرفى بە منداڵەکەى دەڵێت: "گاسپەر بوورە، ژیان ئاسان نییە، ڕۆژى بۆ خۆت تێدەگەى، من بزر بوومە..."

لەم فیلمەدا سەرەڕاى گەرمى دیمەنە سێکسییەکانى، کەچى پەیوەندییە خۆشەویستییەکان زۆر جاران هێندە قورس دەبن، کە مەجبوورى جیا ببیتەوە بۆ ئەوەى بەشێک لەو نەفرەت و ماندووبوونە نەمێنێت کە عاشق بەرامبەر مەعشووق هەیەتى. ئاخر لەم فیلمەدا مۆرفى و ئەلێکترا بەردەوام بەڵێنى لە تەنیشت یەکترى مانەوە و پێکەوەبوونى هەتاهەتایی دەدەن بە یەکترى، کەچى لە فیلمەکەدا چەندین جار لێک دەتۆرێن و دواجاریش فیلمەکە لەسەر هەمان جیابوونەوە فۆرموولە دەبێت.

هەندێک ڕستەى جوان کە شیاوى لێوردبوونەوەن و لەم فیلمەدا لە زمانى مۆرفى و ئەلێکتراوە بەکار هاتوون:

▫️  ژیان شتێکە خۆت دروستى دەکەى، هەروەک خەیاڵ.

▫️  هەر شتێک نەتکوژێت، بە دڵنیاییەوە بەهێزت دەکات.

▫️  ڕازەکان پڕت دەکەن لە تاریکى.

▫️  هەندێک جار دڵمان بۆ پێکەنین بێتاقەت دەبێت.

▫️  ئەلێکترا: تۆ لە کوێوە هاتووی؟

مرۆفى: ئەمریک

مۆرفى: ئەى تۆ؟!

ئەلێکترا: لە هەموو شوێنێکەوە.. من لە تێکەڵەیەکم لە هەموو شوێنەکان..

▫️  عەشق مرۆڤ نوورانى و لە هەمان کاتدا شێت دەکات.

▫️  مۆرفى: ماناى ژیان چییە؟

ئەلێکترا: خۆشەویستى

▫️  کوڕە: لە مەرگ دەترسى؟

ئەلێکترا: من لە ئازار دەترسێم، نامەوێت بە ئازارەوە بمرم.