بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمەریکا پێداگرە لە جێبەجێ کردنی گەمارۆکانی سەر ئێران

هێدێر نائێرت وتەبێژ و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵی ئێمە دەروەستین بەوەی هەموو گەمارۆکان جارێکی دیکە لەسەر کۆماری ئیسلامی دابنێنەوە.
هێدێر نائێرت وتەبێژ و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵی ئێمە دەروەستین بەوەی هەموو گەمارۆکان جارێکی دیکە لەسەر کۆماری ئیسلامی دابنێنەوە.
posted onOctober 13, 2018
noبۆچوون

هێدێر نائێرت وتەبێژ و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەمارۆکان لە ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەردا گووتی لەگەڵ زۆربەی شەریک و هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا دانوستاندنمان کردووە و سزای جێبەجێ نەکردنی گەمارۆکان لەسەر هەر وڵاتێک بیهەوێ سەرپێچی بکات دەچنە واری جێبەجێ کردنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە پێش گرتن لە پاوانخوازییەکانی کۆماری ئیسلامی گووتی ئێمە لەو باوەڕەداین وڵاتانی جیهان پێویستە هەڵسوکەوتە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی بخەنە بەر چاودێری. ئێمە دەزانین کۆماری ئیسلامی ئەو قازانجانەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەدەستی هێنا لە پێناو خۆشگوزەرانی و دروست کردنی نەخۆشخانە و بابەتی لەم چەشنە بۆ خەڵکی خۆی خەرج نەکرد و بە جێگای ئەوە ئەو پارانەی بۆ پڕۆژە خراپکارانەکانی خۆی تەرخان کرد.

هەروەها ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێنج شەمۆ ١٩ی ڕەزبەڕ نووسیبووی: برایان هوک نوێنەری تایبەتی بۆ کاروباری ئێران لە ١٠ تا ١٧ی ئۆکتۆبر بۆ ئەنجام دانی دانوستانی زۆرتر سەبارەت بە سیاسەتی دەرەکی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران سەردانی هێندوستان و ئەورووپا دەکات.

وا بڕیاڕە برایان هوک و فڕانسیس ئاڕ فانون هاوکاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کاروباری وزەدا چاوپێکەوتنیان هەبێ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هێندی.

شایانی باسە لە گەڕی دووهەمی گەمارۆکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران کە  ڕۆژی سێزدەی خەزەڵوەڕ دەچنە واری جێبەجێکردنەوە چەندین ئامانج لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە بە ئامانج دەگیرێن کە گرینگترینەکانیان بریتین لە:

چالاکی گرێدراو بە بەندەرەکانی ئێران، بەشەکانی پێوەندیدار بە هاتوچۆی دەریایی و کەشتی سازی

کڕین و فرۆشتنی نەوت، کەرسەکانی تایبەت بە کەرتی نەوت و پێترۆشیمی.

هەرجۆرە ئاڵوگۆڕێکی ماڵی لەگەڵ بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی و دامەزراوە ماڵیەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ناوەندە ماڵیە دەرەکیەکان.

کەرتی وزە و خزمەتگوزاری بیمە و بیمەی پاڵپشتیکەری کۆماری ئیسلامی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی