بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەسەدە هێرشەکانی لە دژی داعش دەوەستێنێت

هەسەدە هێرشەکانی لە دژی داعش دەوەستێنێت
AvaToday caption
posted onOctober 17, 2019
noبۆچوون

یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ڕایگەیاند بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هێرشەکانی تورکیە لە باکوری سوریە شەڕ دژی داعش دەوەستێنێت. شەڕ لەگەڵ داعش بۆ کوردەکان بووە بە هۆی شەهید وبریندار بوونی هەزاران شەڕڤانی کورد.

 

ماڵپەری ئیشپیگل ئۆنلاین ڕۆژی پێنجشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند هێزەکانی یەپەگە شەڕی خۆیان دژی داعش ڕاگرتووە. کوردەکانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە ناتوانن هاوکات لە بەرامبەر هێرشی تورکیەدا خۆیان بپارێزن و هاوکات دژی چەکدارانی داعش شەڕ بکەن.

زۆربەی شرۆڤەکاران مەترسی ڕێکخستنەوەی داعش بە دوور دەزانن. یەکینەکانی پاراستنی گەل و هاوپەیمانەکانی لە هێزەکانی سوریەی دیموکرات ڕایانگەیاندووە کۆتایی بە هێرشەکانی خۆیان لە دژی داعش دێنن و هەموو ئەو هێزەی خۆیان بۆ بەرگری لە بەرامبەر تورکیە بە کار دێنن.

مەزلوم عەبدی ڕێبەری هێزەکانی سوریەی دیموکرات بە تەلەڤزیۆنی ڕووناهی گووتوە: ئێمە چالاکییەکانمان لە دژی داعش کۆتایی پێ دێنن. هێزەکانی سوریەی دیموکرات پێک هاتووە لە یەکینەکانی پاراستنی گەل وچەکدارانی عەرەب. پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە چوونەدەرەوی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریە بووە بە هۆی ئەوەی سەرەڕای هۆشدارە نێودەوڵەتییەکان، تورکیە هێرشەکانی لە باکوری سوریە دەست پێ بکات.

بە گووتەی پسپۆڕان یەکێک لە مەترسییەکانی هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لاوازبوونی خەبات دژی داعشە. ئێستا بە ڕاگیرانی هێرشەکان دژی داعش مەترسی بەهێزبووونەوە و پەرەگرتنی چالاکییەکانی داعشی لە سوریە بەهێز بووە. ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ ڕەزبەر سەبارەت بە بەهێزبوونەوەی دووبارەی داعش لە سوریە هۆشداری دا.

هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا دەرەتانی هاوکاری بۆ دانیشتووانی ئەو بەشەی کوردستانی دژوار کردووەتەوە.