بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دۆنالد ترامپ: ئێران یارى بە ئاگر دەکات

دۆنالد ترامپ: ئێران یارى بە ئاگر دەکات
AvaToday caption
posted onJuly 2, 2019
noبۆچوون

 

ڕۆژی دووشەممە دەی پووشپەڕ دۆناڵد ترامپ لە وەڵامی ئەوەی کە چ پەیامێکی بۆ ئێران هەیە دوای زیادکردنی ئاستی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە لایەن ئەو وڵاتە، سەرکۆماری ئەمریکا گووتی: ئێران یارى بە ئاگر دەکات.

 

سەرکۆماری ئەمریکا لە درێژەدا گووتی: هیچ پەیامێکم بۆ ئێران نییە، ئەوان دەزانن چ دەکەن و دەشزانن کایە بە چ شتێک دەکەن و ئەمن پێم وایە کایە بە ئاگر دەکەن. هەر بۆیە هیچ پەیامێکم بۆیان نییە. ڕۆژی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێنراوی گەیاندە سەرووی ئەو سنوورە کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا باسی کراوە.

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی پشتڕاستی کردەوە کۆماری ئیسلامی سنووری ٣٠٠ کیلۆ یۆرانیۆمی پیتێنراوی ٣.٦٧ لەسەدی تێپەڕاندووە. بە نیشانەی کاردانەوە بەو بڕیارەی تاران، کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئەمریکا هیچکات ئیزنی ئەوە نادات کۆماری ئیسلامی دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی هاتووە: ئیزندان بە کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی لە هەر ئاستێکدا درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بدات، هەڵە بوو.

ڕاگەیەندراوەی کۆشکی بوو بە هۆی کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی و لە تویتێکدا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا تەنیا نووسی: بەڕاست؟

لە لایەکی دیکە وێندی شێرمەن، سەرپەرشتی گرووپی دانوستانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٥ بە کاردانەوە بەو بڕیارەی ئێران گووتی: دەکرێ ئێران ئەو هەنگاوە بگۆڕێت.