بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: ١٢ پاسدارمان کوشتوون

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: ١٢ پاسدارمان کوشتوون
پێچەوانەى ساڵاى پێشوو، لە خەباتى ئێستا ژمارەى پێشمەرگە شەهیدەکان لە پاسدارە کوژراوەکان زیاترە!
حدکا لەسەر تێکهەڵچوونەکەی کێلەشین ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە
posted onAugust 13, 2018
noبۆچوون

 

"دوای لە کەمینکەوتنی هێزەکانمان کە هاوکات بوو لە گەڵ تۆپبارانکردنی شوێنی مانەوەیان، پێشمەرگەکان توانیان قۆلێک لە سێ قۆڵی کەمینەکە بشکێنن و لە ئەنجامدا ١٢ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و ٨ کەسیان بڕیندار بوون"، ئەمە بەشێک بوو لە بەیاننامەى حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر تێکهەڵچوونەکەی کێلەشین.

 

پێنجشەممە تۆڕی میدیایی ئاڤاتوودەی لە هەواڵێکدا بڵاوى کردەوە کە تێکهەڵچوونێکى چەند سەعاتە ڕووى داوە لە نێوان پێشمەرگەکانى حدکا و پاسدارەکانى کۆمارى ئیسلامى و لە ئاکامدا ٨ پێشمەرگە شەهید بوون، بەڵام لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لە شەهیدبوونى چوار پێشمەرگەى شاخ بە ناوەکانى عەبدولسەلام عەبدی، سلێمان محەمەدزادە، عەبدولواحید سوهرابی و ئیسماعیل ئێران مەنش و دوو پێشمەرگەى شار بە ناوەکانى عوسمان رەحمانی و مێهران تەهاپوور کراوە.

 

کۆمارى ئیسلامیش لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەکانیانەوە بڵاویان کردەوە کە کوژراویان نییە تەنیا برینداریان هەیە، بەڵام حدکا بڵاوى کردووەتەوە کە "بە پێی زانیارییەکان، رێژیم ١٢ کوژراو و ٨ برینداری لەو شەڕەدا هەبووە".

 

شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی گەلاوێژ دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران کەوتنە کەمینی هێزێکی سوپای پاسدارانی شنۆ