بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عەرەبستان ئامادەگی خۆی بۆ قەرەبووی کەمی نەوتی ئێران لە بازاڕی جیهانی دەربڕی

عەرەبستان ئامادەگی خۆی بۆ قەرەبووی کەمی نەوتی ئێران لە بازاڕی جیهانی دەربڕی
AvaToday caption
posted onApril 22, 2019
noبۆچوون

 

ئەمڕۆ ۲ی بانەمەڕ عەرەبستان ڕایگەیاند، ئامادەیە ڕادەی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بەرز بکاتەوە تا قەرەبووی کەمبوونەوەی نەوتی ئێران لەبازاڕی جیهانی پاش کۆتایی لێخۆشبوونەکانی ئەمریکا لە گەمارۆکانی ئێران بکاتەوە، بەڵام ئەم بەرزبوونەوەیە کاریگەریی بڕیارەکەی ئەمریکا لەسەر بازاڕ نابێت.

 

ڕۆژی دووشەممە بەهای نەوتی پاڵاوتەنەکراو بەرزبووەوە. هۆکاری ئەم ڕووداوەش بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتگەلێک بوو سەبارەت بە هەوڵی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە لێخۆشبوونەکان و ناچارکردنی هەموو وڵاتان بۆ ڕاگرتنی کڕینی نەوت لە ئێران. بەهای نەوتی پاڵاوتەنەکراوی برێنتی باکوور بۆ ڕێککەوتنەکانی داهاتوو ۳.۳٪ بەرز بووەتەوە و هەر بەرمیلێک ٣١.٧٤ دۆلار فرۆشرا. ئەمە بەرزترین بەهای نەوتی لە سەرەتای گەڵاڕێزان، هەڵبەت چەند کاتژمێری دواتر بەهاکەى دابەزی و هەر بەرمیلێک نەوتی پاڵاوتەنەکراوی برێنت ٦٣.٧٣ دۆلار فرۆشرا.

بەهای نەوتی پاڵاوتەنەکراوی ڕۆژاوای تەگزازیش ٩.٢ ٪ بەرز بووەوە و لە ڕێککەوتنەکانی داهاتوو هەر بەرمیلێک ٨٧.٦٥ دۆلار فرۆشرا.

واشنتۆن پۆست ۲۱ى خاکەلێوە نووسی "ئەمریکا خۆی ئامادە دەکا تا ڕۆژی دووشەممە ڕایبگەینێت کە هەموو وڵاتان دەبێ کڕینی نەوت لە ئێران ڕابگرن دەنا ڕووبەڕووی گەمارۆ و سزا دەبنەوە".