بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرۆکی ناتۆ: پشتیوانی ڕوسیە لە ئەسەدی خوێنرێژ یەکێکە لە پرسەکانى بەردەممان

سەرۆکی ناتۆ: پشتیوانی ڕوسیە لە ئەسەدی خوێنرێژ یەکێکە لە پرسەکانى بەردەممان
AvaToday caption
posted onApril 4, 2019
noبۆچوون

 

ئیستیو لتێنبێرگ لە دانیشتنی هاوبەشی مەجلیسی نوێنەران و سەنای ئەمریکا جەختی لە سەرکەوتوویی ڕێکخڕاوی ناتۆ کردەوە و هاوکات ڕایگەیاند ڕێککەوتنی ناوەکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی یەکێک بوو لە هۆکارەکانی بوونی کێشە لەو ڕێکخراوەدایە.

 

ئیستیو لتێنبێرگ باسى لەوە کرد کە "ئەوروپا بە بێ پشتێوانی ئەمریکا نەیدەتوانی لە ئاشتی دا بژی و لە ڕاستیدا ئەوروپایەکی ئەمن بە بێ پشتیوانی و فیداکاری ئەمریکا پێک نەدەهات" و دواتر باسى هێرشە سایبرییەکانى لە دونیادا کرد و گوتى "هێرشە سایبرییەکان مەترسییەکی گەورەن و ڕووسیە بە داگیرکردنی کریمە و پشتیوانی لە ڕژیمی تاوانباری ئەسەد یەکێک لە پرس و چالێنجەکانی  بەردەمی ئێمەیە".

سەرۆکى ناتۆ لە دانیشتنی هاوبەشی مەجلیسی نوێنەران و سەنای ئەمریکا باسى لەوە کرد کە تیرۆریستەکان وابیر دەکەنەوە جیاوازن و گوتیشى "بەڵام ئەوان لە یەک شتدا هاوبەشن، ئەوان ترسنۆکن. ناتۆ لە دەیەی ڕابڕدوودا درێژەی بە هەوڵى جێگیرکردنی ئاشتی لە ئەفغانستان دا و توانیمان هاوکار بین بۆ کۆتاییپێهێنان بە داعش".

کۆتایی قسەکانى ئیستیو لتێنبێرگ ئەوە بوو کە "دەروەستی ٧٠ ساڵەی ئەندامانی ناتۆ بووەتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە دونیادا و تا ئێستا هیچ ئەندامێکی ناتۆ لەگەڵ ئەندامێکی دیکە تووشی شەڕ نەبووە. ناتۆ سەرکەوتوترین یەکیەتی سەر گۆی زەوییە".