بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پۆمپئۆ: بەشێک لە  ستراتیژی گەورەی ئێمە دەرکردنی کۆماری ئیسلامییە لە سوریە

پۆمپئۆ: بەشێک لە  ستراتسژی گەورەی ئێمە دەرکردنی کۆماری ئیسلامسیە لە سوریە
AvaToday caption
posted onMarch 28, 2019
noبۆچوون

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئامادەبوون لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند "ستراتیژی ئێمە لە سوریە، لە سەر بنەمای بەهێزنەبوونی ئێرانە".

 

پۆمپئۆ لە وەڵامی نیگەرانی ئەندامانی کۆنگرە گووتی "ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان کار دەکەین بۆ ئەوەی ئێران و ڕووسیە لە سوریە زۆر بەهێز نەبن و ئەوە ستراتیژی بەرفراوانى ئێمەیە". لە وەڵامی چۆنیەتی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی مادۆرۆ لە ڤەنزوێلاش، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا پۆمپئۆ گووتی "ئێمە بە بەردەوامی لێکۆڵینەوە لەسەر مەترسییەکان دەکەین، زیاتر لە ٦٠ وڵات ڕێبەرایەتی گوایدۆیان بە فەرمی ناسیوە. ڕووسیە و کوبا پشتیوانی لە مادۆرۆ دەکەن کە هۆکارى وێرانبوونی ئابووری ئەو وڵاتەیە و مەترسیی دروستبوونى پەشێوییە لەو وڵاتە".

مۆمپئۆ لە درێژەدا گووتی: ئەو ڕەوتە دوورودرێژە، داڕمانی ئابووری ڤەنزوێلا لە ئەنجامی گەمارۆکانی ئەمریکا نییە، ئابووری ئەو وڵاتە بە هۆی بەرنامە سۆسیالیستییەکانیان لە ناو چووە. بە دەرکردنی مادۆرۆ و دەوروبەرییەکانی، ئەمریکا و دونیا هاوکاری ئەو وڵاتە دەکەن بۆ بووژانەوەی ئابورییەکەی.