بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوو کەشتی شەڕکەری ئەمریکا گەیشتنە گەرووی تایوان

دوو کەشتی شەڕکەری ئەمریکا گەیشتنە گەرووی تایوان
AvaToday caption
posted onMarch 26, 2019
noبۆچوون

 

دوو کەشتی شەڕکەری ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە و پێش دەستپێکردنی دانوسانەکان لەگەڵ چین سەبارەت بە باجی سەر کاڵا بازرگانییەکان، گەیشتنە گەرووی تایوان. کەشتی شەڕکەر و موشەکهاوێژی کرتیس ویلبور و کەشتی برتۆڵف ئەو دوو کەشتییە شەڕکەرە بوون کە گەیشتوونەتە گەرووی تایوان.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی فاکس نیوز، ئەوە بۆ سێیەم جارە لە سێ مانگی ڕابڕدوو کەشتییە شەڕکەرەکانی ئەمریکا گەرووی تایوان تێپەڕ دەکەن. وتەبێژێکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو کارەی دەوڵەتی ئەمریکای بە نیشانەی دەرەوەستبوونی ئەمریکا بە ڕێگەی ئازاد و کراوە لە ناوچەی هیند ـ ئارامی ڕۆژئاوا نێودێر کرد. زستانی ساڵی ڕابردوو شی جین پینگ سەرکۆماری چین گووتبووی ئەو وڵاتە بە هیوای یەکیەتی ئاشتیانە لەگەڵ تایوانە، بەڵام کەڵکوەرگرتن لە هێزیشی بە دوور نەزانیبوو.

تسای ئینگ ئون، سەرکۆماری تایوان بە کاردانەوە بەو قسانە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردبوو بە پشتیوانیکردن لە تایوان هاوکاری ئەو وڵاتە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چین. پکەن، تایوان وەک بەشێکی جیانەکراوە لە چین دادەنێ و خۆی پێ تەنیا سەرچاوەی یاسایی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا دەزانێت.

سیاسەتی ئەمریکا لەو چوارچێوەدا دانپێدانان بە چینی یەکگرتویە، بەڵام لەم دواییانەدا دۆنالد ترامپ یاسایەکی واژوو کرد کە بە پێی ئەو ئەمریکا دەتوانێ هاوکاری تایوان بکات بۆ پارێزگاریکردن لە خۆی و چەک بەو وڵاتە بفرۆشێت.

کەشتى ئەمریکا