بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دۆناڵد ترامپ بە فەرمى بەرزاییەکانى جۆلانى سەر بە ئیسرائیل ناساند

دۆناڵد ترامپ بە فەرمى بەرزاییەکانى جۆلانى سەر بە ئیسرائیل ناساند
AvaToday caption
posted onMarch 25, 2019
noبۆچوون

 

ئەوڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لە ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنووسیدا قسەیان کرد. کە لێرەدا قسەى هەردووک سەرۆک دەگوازینەوە:

واژووى ترامپ

 

▪️ دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا گوتى:

ـ ئێمە لە ڕێککەوتنى مەترسیدارى ئێران چووینە دەرەوە

ـ ئێمە گەورەترین و توندترین گەمارۆمان لەسەر ئێران دانا

ـ ئێران چیتر ئەو وڵاتە نییە کە وەک سەرەتاى هاتنەسەرکارى ئێمە هەبوو

ـ ئێمە لەبەرامبەر دیکتاتۆرەکان دەوەستینەوە کە درووشمى مەرگ بەر ئێران و ئیسرائیل هەڵدەدەن

ـ تەنانەت دەرفەتى بیرکردنەوش نادەینە ئەو وڵاتانە دژمانەوە دەوەستنەوە

ـ لە ١٠٠ ساڵى ڕابردوو مرۆڤایەتى شاهیدى پەیامى دژەیەهودى بووە

ـ لە دونیایەک کە وڵاتێک بۆ یەهودییەکان نەبوو، ئێستا وڵاتێکى بەهێز دەبینین

ـ ئەوڕۆ ئیسرائیل ئەو توانایەى خۆى نیشان دەدات و وڵاتێکى بەهێزە

ـ هیچ نمونەیەکى باشتر لەوەى کە ئیسرائیل نیشانى داوە لەو سەحرا و تۆزە، نابینیتەوە

ـ ئیسرائیل دۆست و هاوپەیمانێکى گەورە و باشى ئەمریکا بووە

 

▪️ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل گوتى:

ـ دۆناڵد تۆ بەردەوام پشتگیرى لە ئیسرائیل و مافى ئێمە دەکەیت.

ـ دوێنێ مووشەکێک لە ناوندى غەزەوە دوو منداڵى بریندار کرد، ئیسرائیل قبوڵى ئەمە ناکات

ـ ئێمە کارێک کە دەبێت بیکەین دەیکەین بۆ ئەوەى بەرگرى لە خەڵکەکەمان بکەین

ـ بۆ من گرنگ بوو بێمە کۆشکى سپى تا سوپاسى تۆ بکەم

ـ من بیرمە کە یەکەم جار چاومان پێک کەوت و گوتت لە ڕێککەوتنە مەترسیدارەکەى بەرجام دەردەچم

ـ تۆ گەمارۆت خستە سەر ڕژێمێک کە مەرگ بەر ئیسرائیل دەکات

ـ سەرۆک ترامپ تۆ دوو کارى گەورەت بۆ ئێمە کرد:

یەکەم: قودست وەک پایتەختى ئیسرائیل ناساند و باڵیۆزخانەکەت بۆی گواستەوە

دووەم: ئێستاش بەرزاییەکانى جۆلانت وەک زەوى ئیسرائیل هەژمار کرد.

ـ ئێمە لە بەرزاییەکانى جۆلان بەرمان بە هێرشى سوریا گرت.

ئێران هەوڵ دەدات هەندێک بنکە لە ئیسرائیل دابمەزرێنێت تا لێوەى هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل

ـ ئێمە هەرگیز بەرزاییەکانى جۆلان لەدەست نادەینەوە

ـ ئێستا دوو گەل لەگەڵ جۆلانن کە ئەوانیش ئیسرائیل و ئەمریکان.