بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیتالیا بە فەرمی پەیوەست بوو بە پڕۆژەی ڕێگەی ئاوریشمی چین

ئیتالیا بە فەرمی پەیوەست بوو بە پڕۆژەی ڕێگەی ئاوریشمی چین
AvaToday caption
posted onMarch 23, 2019
noبۆچوون

 

ئیتالیا یەکەمین وڵاتی ئەندامی حەوت دەسەڵاتی بەهێزی ئابووری دونیایە کە لە پڕۆژەی ڕێگەی ئاوریشمی چین کە بە "یەک کەمەربەند و یەک ڕێگە" ناسراوە، بەشداری دەکات. ڕێوڕەسمی واژووکردنی ڕێککەوتنەکانی پێوەندیدار بەو پڕۆژەیە لە کاتی سەفەری سێ ڕۆژەی شی جین پینگ سەرکۆماری چین بۆ ئیتالیا و لە ڕۆژی شەممە بەڕێوە چوو.

چین هەوڵ دەدات هاوکات لەگەڵ شەڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندی خۆی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ڕۆژاوا بپارێزێت. سەرەڕای ئەو ڕێککەوتنە کۆمپانیا چینی و ئیتالییەکان ١٠ ڕێککەوتنی دیکەیان لە بەشەکانی وزە، پۆڵا و هەناردەی گاز واژوو کرد.

مەزەندە دەکرێ بەهای ئەو ڕێککەوتنانە ٢٠ ملیار یۆرۆ بێت.