بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی لە کۆریای باکوور

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی لە کۆریای باکوور
AvaToday caption
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کۆریای باکوور ڕۆژی یەکشەممە بۆ دیاریکردنی ٧٠٠ ئەندامی مەجلیسی نەتەوەیی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو
posted onMarch 11, 2019
noبۆچوون

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەو هەڵبژاردنانەدا دەنگدەران تەنیا یەک پاڵێوراوی دەوڵەتیان وەک بژاردە هەیە و دەنگی خۆیان بۆ نیشاندانی پشتیوانی یاخود زۆر بە کەمی بۆ قەبووڵنەکردنی پالێوراوێک دەخەنە سندوقەکانی دەنگدانەوە.

 

کیم جونگ ئون ڕێبەری کۆریای باکوور کە چەند ڕۆژ پێش لە کۆبوونەوەی دووەمی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی، لە ناوچەی هەڵبژاردنی خۆی لە پیونگ یانگ خۆی پاڵاوتووە.

کیم جونگ ئون کۆنتڕۆڵی حیزبی دەسەڵاتدارا، دەوڵەت و ئەڕتەشی ئەو وڵاتەی بە تەواوەتی لە دەست دایە. لە هەڵبژاردنەکانی کوریای باکوور هەمووکات ئاستی بەشداریکردنی خەڵک ٩٩ لەسەد یاخود زۆرتر ڕادەگەیەندرێت و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا وەک  ئەرک و بەرپرسایەتی چاوی لێدەکرێت. بە پێی یاساکانی کۆریای باکوور شارۆمەندانی ئەو وڵاتە لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنەکان ببن و دەنگ بدەن.