بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پیلانی گەورەتر لە ڕێگەدایە، گەندەڵکاران تەمایان هەیە پڕۆژەی ناتەواوی ئێران ماڵ وەک پشکێکی گشتی بخەنە بورسەوە

پیلانی گەورەتر لە ڕێگەدایە، گەندەڵکاران تەمایان هەیە پڕۆژەی ناتەواوی ئێران ماڵ وەک پشکێکی گشتی بخەنە بورسەوە
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2019
noبۆچوون


ئامانج لەو پیلانە فرۆشتنی پشکی ئەو پڕۆژە نیوەچڵە بە نرخێکی زۆر سەرتر لە نرخی ڕاستەقینە و دواتر کەمکردنەوەی بایەخی پشکەکان لە ماوەیەکی زەمەنی شەش مانگەدا.

 

بەو شێوە هەر کام لە هەزاران کڕیاڕی پشکەکانی ئێران ماڵ بەشێک لە سەرمایەی خۆیان لە دەست دەدەن و لە ئەنجامدا کۆی ئەو بڕە پارەى دزراوە بە کردەوە لە گیرفانی کڕیارانی پشکەکانی ئێران ماڵ دابین دەکرێت. دەبێ ئەوە بزانرێت خستنە ڕووی پشکەکانی وەها ڕێکخراوێک کە یەکەم چارەنووسی داهاتەکەی ڕوون نییە و دووەم ڕەوتی قازانجدانێکی سەقامگیری بۆ ماوەی لانیکەم سێ ساڵی بەردەوام تێپەڕ نەکردووە و سێیەم ڕێژەی قازانجدانەکەی لە بەرامبەر سەرمایەداندراوەکە هەڵگری پەیوەندییەکی لۆژیکی نییە و پێچەوانەی یاسایە و کارناسانی شەریفی بورس تا ئەو ساتەوەختە لە بەرامبەر یاسا شکێنییەکانی مافیای ئابووری عەلی ئەنساری ململانێیان کردووە.

بۆیە سەرەڕای ئەو گوشارە زۆرانەی کە لە لایەن دەزگای دادوەرى، عەلی شەمخانی و بەیتی ڕەهبەری خراوەتەوە سەریان بە ئەگەری زۆر بەڕێوەبەرانی بورس چارەیەک جگە لە تەسلیمبوون لە بەرامبەر دزەکان و گەندەڵکارانیان نابێت . لەوەها هەلومەرجێکدا زانیاری بەخشی گشتی و نەکڕینی پشکەکانی ئێران ماڵ لە ئەگەری دانان لە بورس، ئەو پیلانە ڕێکخڕاوەی مافیای ئابووری عەلی ئەنساری ناکام دەکاتەوە.

ایران مال