بەرپرسێکی ئیسرائیلی دەڵێ، واشنتن ئامادەکاریی بۆ فراوانکردنی هەڵمەتە سەربازییەکەی دژ بە ئێران دەکات بە ناردنی نزیکەی 100 فڕۆکەی سووتەمەنیهەڵگر بۆ ناوچەکە.
ئەو بەرپرسە کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا بکرێ و قسەی بۆ میدیای وڵاتەکەی کردووە، باس لەوە دەکات، ئەگەر ئەمریکییەکان هێرشەکانیان پەرەپێبدەن، لەنێویاندا بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی، شتەکان دەتوانن بگۆڕدرێن.
دەشڵێت دوای هەفتەیەکی تەواو لە هێرشە چڕەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئێستا ئیسرائیل پێی وایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بیر لە فراوانکردنی بازنەی هەڵبژاردنی ئامانجەکانی لە ناوخۆی ئێران دەکاتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسی ئەکسیۆس بڵاوی کردەوە، ئەمریکا دەیان فڕۆکەی سووتەمەنیهەڵگر ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات و هێرشی گەورە و فراوانتر دەکاتە سەر ئێران.