رۆژی شەممە 18-07-2026 سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوەکە رۆژی 17ـی تەممووز روویداوە، کاتێک هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بەرگرییان لە دژی هێرشە بالیستی و درۆنییەکانی ئێران دەکرد.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، چوار سەربازی ئەمریکی دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، نەخۆشخانەکانی ئوردنیان جێهێشتووە. ئەو سەربازانەی دیکەش کە بەهۆی برینی سووکەوە پشکنینیان بۆ کرابوو، گەڕاونەتەوە سەرئەرکەکانیان.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، وەک رێزێک بۆ خێزانی قوربانییەکان، تاوەکو 24 کاژێر بەسەر ئاگادارکردنەوەی کەسوکاریاندا تێدەپەڕێت، هیچ زانیارییەکی زیاتر لەبارەی رووداوەکە و ناسنامەی سەربازە کوژراوەکان بڵاوناکەنەوە.
کوژرانی سەربازانی ئەمریکا لە کاتێکدایە، هەفتەیەکە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران چڕبوونەتەوە.لە بەرامبەردا، ئێران هەڕەشەی دەستپێکردنی "هێرشێکی گشتگیر"ـی کردووە و رۆژی شەممە زنجیرەیەک هێرشی کردەسەر ژێرخانەکانی وڵاتانی کەنداو.