بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمیدیان و بلۆگەرێکی ورمێ بە بارمتە ئازاد کرا

کۆمیدیان و بلۆگەرێکی ورمێ بە بارمتە ئازاد کرا
posted onDecember 24, 2025
noبۆچوون

ڕۆژی دووشەممە چەنگیز جەهانگیری، بلۆگەر و کۆمیدیانی نیشتەجێی شاری ورمێ، دوای دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، بە شێوەیەکی کاتی و بە بارمتە ئازاد کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، جەهانگیری بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن لە گرتنگەی پۆلیسی فەتا (پۆلیسی ئەلیکترۆنی) لە ورمێ ئازاد کراوە. ناوبراو ڕۆژی شەممە دوای ئەوەی بانگی بنکەی پۆلیس کرابوو، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی ڕەخنەگرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستبەسەر کرا.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەو بلۆگەرە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کرابوو.
لە ماوەی ڕابردوودا گوشارەکان بۆ سەر ئەو چالاکوان و کۆمیدیانانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەخنە لە دۆخی گشتی دەگرن، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە زیادی کردووە.