بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شاعیر و نووسەرێکی کورد لەگەڵ کوڕەکەیدا بەهۆی فشاری سیاسییەوە ئێرانیان بەجێهێشت

سنە
سەحەر مەعێزی و کوڕەکەی
posted onJune 11, 2025
noبۆچوون

 

 شاعیر و فەرهەنگنووسی کورد، سەحەر موعێزی، و کوڕە نووسەرەکەی، پوریا سادقی، دوای ماوەیەک لە نادیاریی چارەنووسیان، ئێرانیان بەجێهێشت. هۆکاری جێهێشتنی وڵات بۆ "گوشاری سیاسیی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران" دەگەڕێتەوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، خاتوو موعێزی و کوڕەکەی نزیکەی مانگێک لەمەوبەر سەفەری تارانیان کردبوو و لەو کاتەوە چارەنووسیان نادیار بوو.

بەڵام بنەماڵەکەیان دڵنیاییان داوە هەردووکیان بە سەلامەتی سنووریان تێپەڕاندووە و ئێستا لە شوێنێکی ئارامدان.

سەحەر موعێزی، خەڵکی سنە، یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی بواری ئەدەب و فەرهەنگ. خاوەنی چەندین بەرهەمە، لەوانە "فەرهەنگی پازار"، "ڤەژین"، "ڕێنووسی ئەوین" و نەرمامێری "ئەلفبێ" بۆ فێربوونی زمانی کوردی. هەروەها زیاتر لە ١٣ کتێبی منداڵانی وەرگێڕاوە.

پوریا سادقی، کوڕی خاتوو موعێزی، خوێندکاری زانستی کۆمپیوتەر و نووسەرێکی گەنجە. لە بەرهەمەکانی ڕۆمانەشیعری "لە خاچدراو"، "ئاوێنەی ئاشقان" و ڕۆمانی "ئەگریجەکان"ن.