
ۆمەڵێك بەڵگە ئاشكرا بوون کە دەریدەخەن کارگەی قەندی بێستوون لە کرماشان، لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەدا، شەکری تێکچوو، پێشەسازی و ماوەبەسەرچوو كە لە پاشماوەی کارگەی شەکری خوراسانەوە وەرگیراوە، بە پاکەت و بەستەری ساختە و لیبێڵی ساختە وەک شەکری خواردنی خستووەتە بازاڕەوە.
ئەم شەکرانە کە دەبوو وەك پاشماوە فڕێدرابان، ئێستا چووەتە سەر سفرەی ملیۆنان ئێرانی و تەندروستیی گشتیی خستووەتە مەترسییەوە.
ئەم کاره تەنها نموونەیەکی ڕوونی گەندەڵیی ئابووری نییه، بەڵکوو تاوانێکی ڕوون و ئاشکرایه بەرامبەر ژیان و تەندروستیی هاووڵاتیان. بڵاوبوونەوەی ئەم "ژەهرە شیرینە" کە دەتوانێت لێکەوتەی قەرەبوو نەکراوی هەبێت، بەتایبەتی بۆ منداڵان و نەخۆشەكان، شەپۆلێکی تووڕەیی و نیگەرانیی لە کۆمەڵگادا لێكەوتووەتەوە.
پرسیار ئەوەیە: کێ بەرپرسیارە لەم کارەساتە و بۆچی هیچ چاودێرییەک بۆ ئەم پێشێلکارییە نەکراوە؟ دەزگا بەرپرسەکان لە كوێ بوون کاتێک پاشماوەی پیشەسازیی لەبری شەکری خواردن دەچووە نێو ماڵی خەڵکەوە؟