بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

زیاتر له ٣٠٠ هونەرمەندی ئێرانی له ڕاگەیندراوێکدا پاڵپشتی خۆیان بۆ تووماج ساڵحی دربڕی

زیاتر له ٣٠٠ هونەرمەندی ئێرانی له ڕاگەیندراوێکدا پاڵپشتی خۆیان بۆ تووماج ساڵحی دربڕی
لە شارەکانی جیهان له دژی دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی، دەیان گردبوونەوەی ناڕزایەتی بەڕێوه چووه
posted onApril 29, 2024
noبۆچوون

لە درێژەی شەپۆلی بەربڵاوی ناڕەزایەتییەکان دژی حوکمی لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی، زیاتر لە ٣٠٠ هونەرمەندی بواری مووزیک لە ئێران ڕاگەیندراوێکیان بڵاو کردەوە.

ڕۆژی یەکشەممە نۆی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، زیاتر له ٣٠٠ هونەرمەندی ئێرانی له ڕاگەیندراوێکدا پاڵپشتی خۆیان بۆ تووماج ساڵحی دربڕی.

لەم ڕاگەیندراوه، تووماج ساڵحی بە ''هاواری داوا ڕەواکانی جیلێک لە ئێران'' ناوبراوه و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی حوکمی لەسێدارەدانی تووماجیان کرد.

زیاتر له ٣٠٠ هونەرمەندی ئێرانی له ڕاگەیندراوێکدا پاڵپشتی خۆیان بۆ تووماج ساڵحی دربڕی
تووماج ساڵحی که تەنیا به هۆی خوێندنی گورانی دژ به دەسەڵاتی ئیسلامی له ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەرردا سەپێندراوه

 لەم ڕاگەینداروه هاتووه: "لەم ڕۆژانەدا کۆمەڵگەی مووزیک لە ئێران لە شۆکێکی ترسناکدا نوقم بووە. دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو هونەرمەندە گەنجە، لەسەر تۆمەتێکی درۆ، کردەوەیەکی باوەڕپێنەکراو و دڕندە لە مێژووی مووزیکی هاوچەرخی ئەم وڵاتەیە".

واژۆکەرانی ئەم ڕاگەیندراوه، داوای ئازادکرانی دەستبەجێی تووماج ساڵحی، سامان یاسین، شەیدای هەمەدانی، عەزیز قاسم زادە و هەموو ئەو کەسانەیان کردووه که تەنیا به تۆمەتی دەربڕینی ناڕزایەتی له زیندان دان و نووسیویانە: "با ئەم گەله چەوسێندراوه هێندێک هێمنی و ئارامی بچێژن".