بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

زۆرتر له ٣٠ تیرۆریستی سەر به حەماس له هێرشەکانی ئیسرائیل کوژران

زۆرتر له ٣٠ تیرۆریستی سەر به حەماس له هێرشەکانی ئیسرائیل کوژران
ئەرتشی ئیسرائیل
posted onFebruary 26, 2024
noبۆچوون

هێزی بەرگری ئیسرائیل له چەندین هێرشی بەربڵاو و بەرفەراوانی ئاسمانی و زەمینی، توانیوەتی له درێژەی ٢٤ کاتژمێری پێشوو، سی تیرۆریستی سەر به ئێران له ڕیزەکانی حەماسدا، بکوژێت.

روژی دووشەمه، ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەرتشی ئیسرائیل له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند: "هیزەکانمان له لیوای زرێپۆشی ٤٠١، توانیان له درێژەی ئۆپراسیۆنەکانیان له گەڕەکی زەیتۆنی شاری غەززه، زۆرتر له ٣٠ چەکداری حەماس بکوژن".

هەروەها، سەربازەکانی ئیسرائل له ناوەندی غەززه توانیویانه ١٠ چەکداری حەماس له کاتی پلاندانان بۆ هێرشێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکەن و بیانکوژن.

شەڕ له ناوچەی خان یونس له باشووری غەززه به چڕی بەردەوام و هێزی بەرگری ئیسرائیل سەرقاڵی خاوێن کردنی ناوچه له تیرۆریستانی سەر به ئێرانه.

له لایەکی دیکەوه ئەرتشی ئیسرائیل له وەلامی هێرشە مووشەکییەکانی حزب الله بۆ سەر باکووری ئیسرائیل، دو ئەندامی ئەم هێزەی به سزای تاوانەکانیانەوه گەیاند.

ڕۆژی ڕابردوو، وەزیری بەرگری ئیسرائیل له سەردانێت بۆ ناوەندی فەرماندەیی باکووری وڵاتەکەی رایگەیاندبوو: "تەنانەتی ئەگەر ئاگربەستێکی کاتیش له غەززه پەڕەو بکرێت ئێمه بەردەوام دەبین له هێرشەکانمان بۆ سەر حزب‌الله تا ئەو کاتەی ناوچەکە لەو گروپه تیرۆریستییه خاوێن دەکەینەوه".