بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی له پشتەوه تەقە له دوو دەستبەسەرکراو دەکەن

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی له پشتەوه تەقە له دوو دەستبەسەرکراو دەکەن
ڕەسمی یەکێک لەو کؤڵبەرنەی که له پشتەوه تەقەیان لێکراوه
posted onFebruary 19, 2024
noبۆچوون

هێزەکانی سنووری ئێران له ناوچەی هەنگەژاڵی بانە، دوای دەستبەسەر کردنی دوو کۆڵبەر و ئەشکەنجەدانیان، له پشتەوه به چەکی ساچمەیی تەقەیان لێدەکەن و به برینداری بەریان دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، جەلال ڕەحمانی خەڵکی بۆکان و ئاکۆ (ناوبانگ نادیار)، لەلایەن هێزەکانی سەر به سپای تیروریستی پاسداران له سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستبەسەرکران.

هێزەکانی سنووری ئێران به توندی ئەو دوو کۆڵبەره ئەشکەنجه دەکەن و دواتر، هەر به دیلی لە پشتەوە به چەکی ساچمه‌ی تەقەیان لێدەکەن، دواتر هەر به برینداری وێڵیان دەکەن.

به پێی شایەتی ئەو کەسانه که ئەو دوو کۆڵبەره به برینداری له نێو بەرف و سەرما ڕزگار دەکەن، سەر و لووت و لاقیان به سەختی بریندار دەبێت و جەستەشیان پره له ساچمه.

هەروها، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێك بە ناوی "سەلمان ئەمیری" خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود له کاتی هەڵاتن له تەقەی هێزەکانی سنووری ئێران، بە توندی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاواتودەی، سەلمان ئەمیری سەرەتا بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە و دواتر بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان، گواسترایەتەوە.

هێزەکانی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی به تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ کۆڵبەران، دەبنە هۆکاری کوشتنی ڕۆژانەی شارۆمەندانی کورد که به هۆی نەبوونی دەرفەتی کار ناچار به کۆڵبەری بوونه.

کۆڵبەری له کوردستان پیشه به ئەژمار نایت بەڵکوو ئاکامی سیاسەته فاشیستییەکانی حکومەتی ئێران دژ به گەلی کورده که هیچ جۆره دەرفەتێک بۆ کار له کوردستان ناڕەخسێنێت، سەرەڕای ئەوەی  ئەم وڵاته له بواری سامانه سروشتییەکانەوه زۆر دەوڵەمەنده.