بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاپۆرت-وتووێژ/ شەڕی ناخۆی هێزه شێعەکانی سەر به ئێران بەربڵاوتر و قووڵتر دەبێت

شەڕی ناخۆی هێزه شێعەکانی سەر به ئێران بەربڵاوتر و قووڵتر دەبێت
کوژرانی دو ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی بەدر
به کوشتنی دوو کەس له خزم و نزیکانی سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی و ئەمینداری گشتی رێکخراوی تیرۆریستی بەدر، کێشه و گرفتەکانی گروپه تیرۆریستییەکانی سەر به ئێران بەربڵاوتر و قووڵتر دەبن.
posted onFebruary 18, 2024
noبۆچوون

بە‌پێی ڕاپورتی ڕاگەیاندنەکانی عێراقی، لە قەزای راشدییە لە باکووری بەغدا، چەند کەسێکی نەناسراو تەقە لە ئۆتۆمبێلێک دەکەن که له ئامی ئەو هێرشه هاوەڵزاوا و ئامۆزایەکی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی و ئەمینداری گشتی رێکخراوی تیرۆریستی بەدر، دەکوژرێن.

رۆژی یەکشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە هێرشێکی چەکداری لە ناوچەی راشدییەی بەغدا، دوو کەسی نزیکی تیرۆریست هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی و ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر کوژراون.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو کەسانەی کوژراون پلەی بەرزیان هەیه لە رێکخراوی بەدر. سەبری عامری، شووناسی یەکێک لە کوژراوەکانه که به‌پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، هاوەڵزاوای هادی عامرییە.

جێگای ئاماژەیه، دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە و لێکۆڵینەوە یاساییەکان لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.

قووڵبوونی کێشەکانی نێوان گروپه شێعەکان
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی و ئەمینداری گشتی رێکخراوی تیرۆریستی بەدر

هەر لەم پەیوەندییەدا، محەمەد تارق، کارناسی کاروباری سیاسی کوردستان و عێراق، له وتووێژێکی تایبەت به ئاواتودەی گوتی: گروپه شێعەکان و کەسانی پلەبەرز لەم گروپگەله خاوەنی سەدان میلیون دولارن که له ڕێ دزی سروەت و سامانی گەلانی عێراق به تایبەت له ڕێگای پارەی نەوت بەدەستیان هێناوه. بۆیه زۆر جار گروپه شێعەکانی عێراق لەسەر دزی له سروەت و سامانی وڵاتەکەیان تووشی گرفت و هەر وەک کەمتارەکان که لەسەر لاشەیەک دەبێته شەڕیان، له یەک دەدەن و یەکتر دەکۆژن".

محەمەد تارق له درێژه‌ی قسەکانی وتی: "بۆیه کوشتنی ئەو دوو کەسەش هەڵدەگەرێتەوه بۆ بابەتی دارایی له نێوان گروپه شێعەکانی عێراق. به واتایەکی دیکه ئەو دوو کەسه، لەسەر چوونییەتی دابەش کردنی بەشه دزییەکانیان له سامانی وڵات، کوژراون. زۆر جار لەسەر دابەش کردنی داهاتی سامانی عێراق له نێوان گروپه تیروریستیەکانی سەر به ئێران، به تایبەت لەسەر داهاتی نەوت، کێشەی قووڵ دروست دەبێت که به تیرۆر کردن وەلامی یەکتر دەدەنەوه".

ئەم کارناسەی کاروباری سیاسی کوردستان و عێراق له بەشێکی دیکه له وتەکانی به ڕۆڵی ئێران لەم گرژییانه ئاماژه دەکات و دەڵێت: "ئێران بەشی تایبەت و بەردەوامی خۆی هەیه له سامان و سروەت و پارەی عێراق. ئەمه یەکەم جارش نییه که ئەو گروپگەله لەسەر پاره و بەشه دزی، له یەکتر دەکوژن و دواجاریش نابێت. بەڵام باوەڕ ناکەم ئەوه بگاته ڕادەیەک که ببێته هۆی لێدانێکی گەوره له نێوان گرۆپه تیرۆریستەکانی شێعەکان. لێره به هۆی پەیوەندی زۆر قووڵی ئێران لەگەڵ ئەو گرۆپه تیرۆریستییانه، کۆماری سێدارەی ئیسلامی به ساکاری دەتوانێت ئەو کێشەگەله چارەسەر بکات. چونکه زۆرینەی ئەو گروپگەله هەر دەستکردی ئێرانن. ڕاسته کێشەی دارایی له نێوانیان بەردەوام دەبێت بەڵام نابێته هۆی چێ بوونی شەڕێکی گەوره".

قووڵبوونی کێشەکانی نێوان گروپه شێعەکان
هێزه تیرۆریستیەکانی حەشدی شەعبی