بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گواستنەوەی سەلاحەدین ئەحمەدی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی ورێ

گواستنەوەی سەلاحەدین ئەحمەدی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی ورێ
AvaToday caption
posted onApril 24, 2023
noبۆچوون

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، دوکتور سەلاحەدین ئەحمەدی، تەمەن ٥٥ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان کە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن بەکرێگیراوانی خامنەیی ڕفێندرابوو، بۆ دەستبەسەرگەی بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی تیرۆریستی ورمێ ڕاگوێزرا.

 ئەحمەدی ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خاکەلێوە و یەکێک لە کارمەندەکانی بە ناوی سلێمان جاوید لە دەرمانخانەی شوێنی کارەکەی ڕفێندران و جاوید دوای دوو ڕۆژ ئازاد کرا.

دوکتور سەلاحەدین ئەحمەدی، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، هەروەها نەخۆشی دڵی هەیە و پێشتر نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوە و ئەمەش نیگەرانی خێزانەکەی زیاتر کردووە.

دەوترێت ئەحمەدی لە شاری بۆکان زۆر ناسراوە و چەندین خێزان و نەخۆشی تایبەتی هەن و بە پاڵپشتی دارایی خۆرێکان دەکات و کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.